KHABAT media - لە سنووری هەورامان كۆڵبەرێك بە تەقەی هێزەكانی رژیم بریندار دەكرێ


لە سنووری هەورامان كۆڵبەرێك بە تەقەی هێزەكانی رژیم بریندار دەكرێ
تاریخ : Wednesday, May 16 @ 16:52:22 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لە ئاكامی دەستڕێژی هێزەكانی رژیم کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری هەورامان بریندار بوو.

بەپێی هەواڵەكان ڕۆژی سێشەممە 24ی بانەمەری 1397 هێزە تیرۆریستیەكانی سوپای پاسداران لە گوندی هانە گەڕمەڵە سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان دەستڕێژ لە پۆلێک دەكەن و لە ئاكامی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیەی ئەو هێزانە کۆڵبەریک بەناوی مستەفا حاجی بریندار دەبێ.



بەهۆی كاریی بوونی برینەكەی ئەو كۆڵبەرە بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی سنە دەكرێ.
بەپێی هەواڵدەریەكان هەر ئەو رۆژە هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری تەتەی هەورامان دەستیان بە سەر شت و مەکی ١٢ کۆڵبەردا گرتووە و ئاگریان داون.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10047