KHABAT media - لیستی نوێی گەمارۆكانی ئەمریكا دژ بە رژیمی ئێران


لیستی نوێی گەمارۆكانی ئەمریكا دژ بە رژیمی ئێران
تاریخ : Wednesday, May 16 @ 16:48:34 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: نووسینگەی چاودێری داراییە دەرەكیەكانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا گەمارۆی بەسەر سەرۆك و بەرپرسێكی پلەبەرزی بانكی ناوەندی رژیمدا سەپاند، هەروەها بانكێكی عێراقی و سەرۆكی ئەو بانكە و بەرپرسێكی پلەبەرزی حیزبوڵا كە هەموویان ملوێنان دولاریان لەلایەن سوپای قودسی سوپای پاسدارانی رژیمەوە بۆ حیزبوڵا گواستبوویەوە خستە لیستی گەمارۆكان.



ناوی ئەوانەی خراونەتە لیستی گەمارۆكان بریتین لە: وەلی وڵا سەیف سەرۆكی بانكی ناوەندی رژیمی ئێران، عەلی تەرز عەلی جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی نێونەتەوەیی لە بانكی ناوەندی رژیم، ئەرەس حەبیب سەرۆك و بەرێوەبەری گشتی بانكی ئەلبیلاد كە دەگوترێ پێشتر سەرۆكی هەواڵگری ئەحمەد چەلەبی لە عێراق بووە و محەمەد قەسیر كە سەر بە حیزبوڵا بووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10046