KHABAT media - ئابڵوقە نوێكانی ئەمریكا دژ بە بەشی ماشین سازی و فرۆكەوانی رژیمی ئێران


ئابڵوقە نوێكانی ئەمریكا دژ بە بەشی ماشین سازی و فرۆكەوانی رژیمی ئێران
تاریخ : Wednesday, May 16 @ 16:43:48 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە 25ی بانەمەری 97 هەواڵدەری فەرانسە لە زمان سەرچاوەیەكی نزیك لە دەوڵەتی فەرانسەوە بڵاوی كردەوە: ئەمریكا گەمارۆگەلێك بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو دژ بە رژیمی ئێران وەگەر دەخاتەوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو گەمارۆیانە لەگەڵ ئابڵوقەگەلێك دژ بە بەشی ماشین سازی و گواستنەوەی هەوایی دەست پێ دەكات. 


بەشەكانی وزە و داراییش لە خۆ دەگرێ، لە ئەگەری بەردەوامی گۆمپانیاكان لە سات و سەودا لەگەڵ رژیمی ئێران رووبەرووی سزا دەبنەوە. 
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەی نزیك لە دەوڵەتی فەرانسە 15ی گەلاوێژ شاهیدی قۆناغێكی نوێی گەمارۆكان دژ بە بەشی ماشین سازی و گواستنەوەی هەوایی دەبین. ئابڵوقەكانی بەشی وزە نەوت، گاز و پێترۆشیمی لەخۆ دەگرێ.
ئەو سەرچاوە وتی: رێوشوێنی تایبەت بۆ كەم كردنەوەی هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئێران و بەشێوەی گشتی گەمارۆگەلێك دژ بە ئاڵوگۆری تەجاری (بەشی وزە) لەگەڵ رژیمی ئێران رادەگەیەندرێ. بەپێی قسەكانی ئەو سەرچاوەیە گەمارۆكان هەر ئەو رۆژە بۆ بەشی دارایی " لەگەڵ قەدەغە كردنی ئاڵوگۆر لەگەڵ زۆرێك لە ناوەندە داراییەكانی وەك بانكی ناوەندی" بەربڵاو دەبێ.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی ئیمتیازی ناسراو بە ئیجازەی گشتی ئێچ "General Licence H" كە بە شیركەتەكانی سەربە كۆمپانیاكانی ئەمریكا بۆ سات و سەودا لەگەڵ رژیمی ئێران درابوو هەڵدەوەشێتەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10045