KHABAT media - پلانەكانی دۆناڵد ترامپ بۆ داماڵینی رژیمی ئێران لە چەكی ناوكەیی


پلانەكانی دۆناڵد ترامپ بۆ داماڵینی رژیمی ئێران لە چەكی ناوكەیی
تاریخ : Wednesday, May 16 @ 16:37:33 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كۆری كۆماریخوازانی سەنا پلانی خۆی بۆ داماڵینی رژیمی ئێران و كورەی باكوور لە چەكی ناوكەیی خستەروو.
رۆژی سێ شەممە 25ی بانەمەری 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كۆبوونەوە لەگەڵ كۆماریخوازەكانی سەنا وتی خەریكی كار لەسەر پلان گەلێكە بۆ داماڵینی رژیمی ئێران و كورەی باكوور لە چەكی ناوكەیی.



بەپێی نووسراوی واشنتۆن ئەگزمینر ناوبراو لە دیدارێكی یەك سەعاتە لەگەڵ ئەندامانی كۆماریخوازی مەجلیسی سەنا وتی كە ئەو لە هەڵبژارنەكانی داهاتوودا كۆمەكیان دەكا بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بە دەنگدەران بدەن كە ئێمە بەراستی تیمێكین و كۆنگرە بە زۆرینەی كۆماریخواز دەبێ ئەو بەرنامەیە پەسەند بكات. 
بەپێی ئەو راپۆرتە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەناتۆرەكان لەبارەی حەزی ئەو بۆ لابردنی هەرەشەی ناوكەیی جیهان بە لابردنی رێكەوتنی ناوكەیی رژیمی ئێران بۆ وەدەست هێنانی شتێكی باشتر و بەهێزتر و وتووێژ لەگەڵ كورەی باكوور بۆ رزگار كردنی كیم جونگ ئون لە چەكە ناوكەییەكان قسەی كردووە.
ناوبراو وتی: ئەو دەبێ وریای هەرەشە ناوكەییەكانی كورەی باكوور و رژیمی ئێران بێ.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10044