KHABAT media - دەورەێكی سەرەتایی پێشمەرگایەتی بۆ پۆلێك لە لاوانی تازە پەیوەست بوو بە ریزی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات


دەورەێكی سەرەتایی پێشمەرگایەتی بۆ پۆلێك لە لاوانی تازە پەیوەست بوو بە ریزی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات
تاریخ : Tuesday, May 15 @ 14:39:09 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: دەورەییەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بە ریزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات.
رۆژی دووشەممە رێكەوتی 25ی بانەمەڕی  1397ی ك خ، رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو؛ لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید وەفا جەعفەری بەرێوەچوو.



سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیك لە لایەن بەرپرسانی دەورە و كۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی پێش كەش كرا كە تییدا گرینگی و بایەخی پێشمەرگە و خەبات لە رێی ئازادی گەل و نیشتمان بەرجەستە كرابوو و هەروەها بە هەلسەنگاندن و باسكردنی بارودۆخی ناسك و هەستیاری هەنووكە لە ناوخۆی ئێران بە گشتی و بە تایبەتی كوردستانی ئێران، یەكگرتوویی و یەكریزی و تاودانە خەبات دژی دیكتاتۆری لە لایەن سەرجەم چین و توێژەكان وەك زەرورەتێكی بێ ئەملا و ئەو لا بۆ سەرخستنی پرۆسەی دەستەبەر كردنی ماف و ئازادی و بەفیرۆ نەچوونی هەل و دەرفەتی شیاو بۆ گەلەكەمان دەست نیشان كرا . 
لەدوای وتەی بەرپرسان لەلایەن یەكێك لە ئەندامانی دەورەكە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا  چەكی شەرەف و كەرامەت  لە لایەن كاك جەلال شەریفی پیشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات پێش كەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەكان بە ریزی  سازمانی خەبات كرا.










سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10042