KHABAT media - پلانی دۆناڵد ترامپ بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران


پلانی دۆناڵد ترامپ بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران
تاریخ : Tuesday, May 15 @ 14:30:46 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا:  رۆژی دوشەممە رێكەوتی 24ی بانەمەری 97 سەرۆك كۆماری ئامریكا لە نوسراوێكدا بة وەزارەتەكانی دەرەوە، وزە و خەزێنەداری وڵاتەكەی گوت كە بەرهەمهێنانی نەوت له جیهان بە رێژەیەكە كە بتوانێت جێگرەوەی كەمبونەوەی بەرچاوی كریارانی  نەوتی ئێران بێت. 



كۆشكی سپی ئاماژەی بە ناوەرۆكی ئەو نوسراوەیە كردووە كە دەلێت: بە بازاركردنی  پێویستی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەیەكە  كە بتوانێ‌ جێگرەوەی كەمبوونەوەی بەرچاوی كرینی نەوتی كریارانی نەوتی ئێران بێ.
هەواڵدەری رۆیتەرز لەو پێوەندەدا دەلێت: ئەو نامەیەی كۆشكی سپی رێگە بۆ كەمبونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران خۆش دەكات.
دۆناڵد ترامپ رۆژی 18ی بانەمەر بە رەسمی رایگەیاند كە وڵاتە یەكگرتووەكان لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران دەكشێتەوەو ئابلۆقەكان وەگەر دەخەنەوە. بریارە ئابلۆقەی نوێ لە چواری مانگی نوامبری ئەمساڵ( 13ی خەزەڵوەر) دژ بە رژیمی ئێران بسەپێنرێ.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10041