KHABAT media - هاوپەیمانی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر براوەی هەڵبژاردنەكانی پارڵمانی عێراقە


هاوپەیمانی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدر براوەی هەڵبژاردنەكانی پارڵمانی عێراقە
تاریخ : Tuesday, May 15 @ 14:27:08 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر رۆحانی شیعەی عێراق لە هەڵبژاردنی پارڵمانی ئەو وەڵاتە وە پێش لیستەكانی دیكە كەوتووە.
بەپێی هەواڵەكان لە هەڵبژاردنی رۆژی یەكشەممە 23ی بانەمەری پارڵمانی عێراق هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لە رەقیبەكانی پێشكەوتووەو بە بردنەوەی زیاتر لە 54 كورسی پارڵمانی عێراق براوەی ئەو هەڵبژاردنەیە. 



موقتەدا سەدر رۆحانی شیعەی عێراق كە لە دوای 2003 زۆرترین دژایەتی دەستێوەردانەكانی رژیمی ئێرانی لە عێراق كردووەو هەمیشە خوازیاری وەدەرنانی دەستوپێوەندەكانی رژیم لە عێراق بووە.
لە هەڵبژاردنی ئەو جارەی پارڵمانی عێراق لیستە كوردیەكان نزیك بە 60 كورسیان هێناوە.
شایانی گوتنە لیستەكانی نزیك لە رژیمی ئێران لە عێراق كە رژیم هەوڵی زۆری دا بە ساختەكار و بەرتیلدان سەركەون، لەبەرامبەر لیستەكەی سەدردا شكستیان هێنا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10040