KHABAT media - هێزی دەریایی ئەمریكا: ئەمریكا چاودێری هەڵسوكەوتی رژیمی ئێران لە كەنداوی فارس دەكا


هێزی دەریایی ئەمریكا: ئەمریكا چاودێری هەڵسوكەوتی رژیمی ئێران لە كەنداوی فارس دەكا
تاریخ : Tuesday, May 15 @ 14:09:27 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: جان ریچاردسۆن فەرماندەی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند كە چاودێری هەڵسوكەوتەكانی رژیمی ئێران لە كەنداوی فارس دەكەن.
رۆژی دووشەممە 24ی بانەمەر كە قسەی بۆ هەواڵنێران دەكرد وتی: كشانەوەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە بەرجام، لای ئەرتەشی ئەو وەلاتە ئەو مانایەی هەیە كە دەبێ زیاتر وریایی لە هەڵسووكەوتەكانی رژیمی ئێران لە كەنداوی فارس بكەن و ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێری ئەو هەڵسووكەوتانە دەكات. 



جان ریچاردسۆن لە درێژەدا وتی: سەرۆك كۆمار دەیویست چاكسازی لە رێكەوتن لەگەڵ رژیمی ئێران بكرێ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە بەر بە بەرنامەی ناوكەیی ئەو رژیمە بگرێ، دیاركردنی كات لەو پێوەندەدا لابەرێ، پشكنینی بەربڵاو ئەنجام بدرێ و رێگە لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكی بالستیك بگیردرێ.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە دەبێ لە كاتی ئاسایی زیاتر وریایی بكەین و لە راستیدا ئامادەی كاردانەوە بە هەر رووداوێك بین.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10039