KHABAT media - دەستبەكاربوونی سەفارەتی ئەمریكا لە ئورشەلیم و كوژرانی 41 فەلستینی


دەستبەكاربوونی سەفارەتی ئەمریكا لە ئورشەلیم و كوژرانی 41 فەلستینی
تاریخ : Monday, May 14 @ 16:44:44 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمیدیا: هاوكات لەگەڵ یادی حەفتاد ساڵەی دامەزرانی وەلاتی ئیسراییل، ئەمریكا سەفارەتی خۆی لە شاری قودس (ئورشەلیم) كردەوە كە ئەوەش كاردانەوەی فەلستینیەكانی بەدوای خۆیدا هێناو لە ئەنجامدا لانی كەم 41 فەلستینی لە سنوری غەززە لەگەڵ ئیسراییل كوژران.


بەپێی بریاری دۆناڵد ترامپ، رۆژی دووشەممە 24ی بانەمەر سەفارەتی ئەمریكا لە تەلئاویوەوە بۆ ئورشەلیم گوازرایەوە. هەزارانی فەلستینی بەرەبەیانی دووشەممە بەدرێژایی سنووری غەززە لەگەڵ ئیسرایی نارەزایەتیان دەربری. لە ئەنجامی ئەو نارەزایەتیانە 41 كەس لە فەلستینیەكان كوژراون.
ئەرتەشی ئیسراییل دەڵێ تەقە لە سەربازەكانیان كراوە و سێ كەس لە فەلستینەكان هەوڵیان داوە لە نزیكی سنوور بۆمب دانێن، كە كوژراون.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10038