KHABAT media - ئێعدامی سێ هاوولاتی كورد لولایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە


ئێعدامی سێ هاوولاتی كورد لولایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە
تاریخ : Monday, May 14 @ 15:05:23 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمیدیا: دەزگای سەركوتگەری رژیمی ئێران حوكمی ئێعدامی سێ هاووڵاتی كوردی لە گرتووخانەكانی ورمێ و ئیلام جێبەجێ‌ كرد.
بەپێی هەواڵ رۆژی دووشەممە 24ی بانەمەڕی 1397 دەزگای سەركوتگەری رژیمی ئاخوندی حوكمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی كورد بەناوەكانی سوهەیل میربەخش خەڵكی ورمێ و خەلیل ئاگووش خەڵكی ماكۆی


 لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ كردووە.
بەپێی هەواڵێكی دیكە رۆژی دووشەمە دەزگای قەزایی رژیم لە گرتووخانەی ناوەندی ئیلام حوكمی ئێعدامی هاووڵاتیەكی كوردی بە ناوی موجتەبا كەرەمیان خەڵكی دێی میرخاسی سەر بە شاری ئیلام جێبەجێ كرد.
بەپێی سەرچاوەكان حوكمی ئێعدامی ئەو سێ شارۆمەندە كوردە لەتاوانی كوشتنی ئانقەست راگەیەندراوە. 






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10037