KHABAT media - مایك پەمپێۆ: ئێمە لە بەرامبەر بەرنامەكانی رژیمی ئێران هاوپەیمانیەك پێكدێنین


مایك پەمپێۆ: ئێمە لە بەرامبەر بەرنامەكانی رژیمی ئێران هاوپەیمانیەك پێكدێنین
تاریخ : Monday, May 14 @ 14:47:58 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمیدیا: مایك پەمپێۆ رایگەیاند كە ئەوان هاوپەیمانیەكی نوێ لەبەرامبەر رژیمی ئێران پێكدێنن.
ناوبراو كە لەگەڵ سی بی ئێی وتووێژی دەكرد وتی: سەرۆك ترامپ و سەرۆك ماكرۆن وتیان كە ئێمە دەمانەوێ رێكەوتنێك بكەین كە دروستە، رێكەوتنێكی گەورەتر. ئێمە لە حەوتووەكانی داهاتوو بە چڕی لەسەر ئەوە كار دەكەین.


 هیوادارم كە بەشێكی گرینگ لە وەدیی هاتنی ئەو كارە بم. ئەوە شتێكی گەورە دەبێ كە ئێمە بتوانین ئوروپاییەكان بەو ئاستە بگەیەنین كە ئەو كارە بكەین.
بەڵام من ئەمەوێ شتێك زیاد بكەم: لە بنەرەتدا ئەوەی لە كاتی بەرجامدا رووی دابوو ئەوە بوو كە سەروەتی ئێرانیەكان سووتەمەنی بە كردەوەی تێكدەرانەی ئەوان دەگەیاند. ئەوان ئەو پووڵەی هەیانبوو بۆ ئەوە بوو كە برۆن و مووشەك بە عەرەبستانەوە بنێن، مەترسی بۆ ئەمریكاییەكان دروست بكەن، ئەو قازانجە ئابووریانەی ئەوان لە بەرجام پێیان دەگەیشت، ئەو كارانەیان پێ دەكرد. سەرۆك ترامپ دەیەوێ ئەوان لەو سەرمایە بێ بەش بكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە درێژەدا وتی: ئێمە هاوپەیمانیەك پێكدێنین كە نە تەنیا بەرەورووی بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئێران دەبێتەوە بەڵكوو بەرەورووی بەرنامەی مووشەكی و پشتیوانیان بۆ حیزبەولا و هەرەشەكانیان لە یەمەن دەبێتەوە.
ئەوانە ئەو چالاكیانەن كە رژیمی ئێران لە كاتی بەرجامدا ئەنجامی دەدان. ئێمە گۆرانێك دروست دەكەین. ئێمە ئەوان لەو قازانجانەی لە سەرمایەی ئابووری پێیان گەیشتووە، بێ بەش دەكەین و فشاری راست دەسەپێنین هەتا ئەوان پشتیوانیەكان لە تیرۆریزم كە لە ساڵانی رابردوودا خەریكی بوون راگرن.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10036