KHABAT media - هەڵبژاردنی پارڵمانی عێراق كۆتایی هات


هەڵبژاردنی پارڵمانی عێراق كۆتایی هات
تاریخ : Sunday, May 13 @ 08:12:00 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق، لە سەرانسەری ئەو وەلاتە بەرێوەچوو.
 رۆژی شەممە ڕێکەوتی 22ی بانەمەڕی 1397، پرۆسەی هەڵبژاردنی پارڵمانی عێراق لە تێكرای شار و ناوچەكانی ئەو وەڵاتە بەڕێوەچوو.
لەو هەڵبژاردنەدا، خەڵكی عێراق دەنگیان بە نوێنەرانی خۆیان بۆ ٣٢٩ کورسی پارلەماندا.



کورد لەو هەڵبژاردنانەدا بە ٧ لیست بەشداری کردووە کە بریتین لە: 
-پارتی دێموکراتی کوردستان
-یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
-بزووتنەوەی گۆڕان
-هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
-یەکگرتووی ئیسلامی
-کۆمەڵی ئیسلامی
-نەوەی نوێ
 ٢٤ میلیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٥٧ کەس لە دانیشتووانی عێراق و  کوردستان مافی دەنگدانیان هەبووە. 
بەپێی راپۆرتی كومسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێژەی بەشداری كردن 44.5 بووە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10034