KHABAT media - جان بۆڵتۆن: حەستەمە رژیمی ئێران دۆخەكەی پێ بپارێزرێ


جان بۆڵتۆن: حەستەمە رژیمی ئێران دۆخەكەی پێ بپارێزرێ
تاریخ : Sunday, May 13 @ 07:56:52 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: جان بۆڵتۆن لە وتوێژێكیدا لەگەڵ گرتا ون ساسترن، بێژەر و شیكاری سیاسی لەبارەی كاریگەریەكانی چونەدەرەوە لە بەرجام و كاریگەریەكانی لەسەر رژیمی ئێران گوتی: بەبروای من ئەگەر ئابلۆقەكانی ئامریكا كارا بكرێن، كاریگەری لەسەر ئوروپا دەبێت. 
سەرمایەگوزاری بازرگانی ئەوان لە ئێراندا لاواز دەبێت و ئەوكات رژیمی ئێران روبەروی بارودۆخێكی خراپ دەبێتەوە.



بەرژەوەندیەكانی رژیم رادەگیرێ و ئێمە لەم ئاخریانەدا شاهێدی خۆپیشاندان بوین لە سەراسەری ئێراندا. بەبروای من پارێزگاری كردن لەو بارودۆخە بۆ رژیم زۆر حەستەم دەبێت.
هەروەها لەپێوەند بە ئامانجی چونە دەرەوەی ئامریكا لە بەرجام گوتی: ئامانج ئەوەیە كە رژیمی ئێران تەنانەت لە چەكی ئەتۆمی نزیكیش نەبێتەوە. بەبروای من بە گرنگیدان بەو بەرژەوەندیە ئابوریانەی كە ئۆباما دابوی بە رژیمی ئێران و ئێستا بە تێكچونی رێكەوتنی ئەتۆمی، رژیمی ئێران دەگاتە قۆناغێك كە بڵێت ئیتر ناتوانین هەزینەی زۆری بەهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی تەحەمول بكەین، هەروەك چۆن كورەی باكور دەیگوت.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10033