KHABAT media - كورەی باكوور دامەزراوە ئەتۆمیەكانی خۆی لەناو دەبات


كورەی باكوور دامەزراوە ئەتۆمیەكانی خۆی لەناو دەبات
تاریخ : Sunday, May 13 @ 07:51:42 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: كورەی باكور رایگەیاند كە لە راستای بەڵێنەكانی پێشووی بۆ دووبارە نەكردنەوەی تاقی كردنەوەی ناوكەیی، بریاری داوە دامەزراوەكانی تاقی كردنەوەی ناوكەیی خۆی لە ماوەی رۆژانی دووهەم هەتا پێنجەمی جۆزەردان لە نێو دەبات.
هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی شەممە 21ی بانەمەر، لە راپۆرتێكدا نووسی: بەپێی ئەو بریارە هەموو تونێلەكانی ئەو دامەزراوە دەتەقێنرێتەوە و دەرگاكانیشی دادەخەن. 


لەگەڵ ئەوەشدا هەموو كەرەستەكانی چاودێری، بیناكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە و شوێنەكانی پارێزگاری ئەو دامەزراوەش لە نێو دەبرێ.
بریاری پوینگ یانگ چەند رۆژ دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا هەواڵی دا كە رۆژی 22ی جۆزەردان لەگەڵ كیم جون ئون رێبەری كورەی باكوور لە سەنگاپور چاوپێكەوتن دەكا.
مایك پەمپێئۆ رۆژی هەینی وتی ئەگەر كورەی باكوور رازی بە بەدەستەوەدانی چەكە ناوكەییەكانی خۆی بێ دەتوانێ‌ چاوەروانی داهاتوویەكی پر لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بێ.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10032