KHABAT media - بەرجام هەڵسوكەوتی رژیمی ئێرانی لە ناوچەكەدا نەگۆری


بەرجام هەڵسوكەوتی رژیمی ئێرانی لە ناوچەكەدا نەگۆری
تاریخ : Saturday, May 12 @ 08:07:20 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: جۆزێف وەتل، فەرماندەی  ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئامریكا(سنتكام) رۆژی هەینی 21ی بانەمەر لە كۆنفرانسێكی دا لە دوشەنبەی پایتەختی تاجیكستان گوتی: رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژیمی ئێران، هەڵسوكەوتی ئەو رژیمەی لە ناوچەكەدا نەگۆریوەو ئەو رژیمە هەروەها تێكدەرانەترین هێزە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست. هەروەها ناوبراو گوتی، ئامریكا ئامانجی نیە شەر لەگەڵ رژیمی ئێراندا بكات، بەڵام توانایی سەربازی تەواوی هەیە لە ناوچەكەدا بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی خۆی و هاوبەشەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و پێشگرتن لە دەست راگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەكی ناوكەیی.



جۆزێف وەتل رژیمی ئێرانی وەك تێكدەرانەترین هێز لەناوچەكەدا لەقەلەمداو گوتی: رژیمی ئێران ئەو كارەی بە هاوكاری و راگواستنی پیشەسازی پێشكەوتو بۆ رێكخراوەكانی  سەر بە خۆی ئەنجام دەدا، بۆ نمونە راگواستنی موشەكەكانی بۆ چەكدارە حوسیەكان لە یەمەن. ئەمەش زۆر ترسناكە.
ئەوان ئەو كارە هاوكات لە سوریەشدا دەكەن. ئەوان پیشەسازی پیشكەوتوی موشەكی دەدەنە حزب اللەی لوبنان و باقی گروپە ترۆیستیەكانی دیكە.
ئەو فەرماندەیە هەروەها گوتی: ئێمە مەبەستمانە بە كەڵك وەرگرتن لە وڵاتانی دیكە، فشار بۆ رژیمی ئێران بێنین بۆ ئەوەی هەڵسو كەوتەكانی بگۆرێ. ئەوە ئەو شتەیە كە سەرۆك كۆماری ئێمە باوەری پێیەتی.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10026