KHABAT media - ‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی


‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی
تاریخ : Friday, May 11 @ 08:16:20 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


‎شەوی  سێ شەممە ۱۸ی بانەمەڕ،دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا، رێكەوتنی ئەتۆمی، ناسراو بە بەرجامی هەڵوەشاندەوە كە لە نێوان 6 ووڵات و رژیمی ئێران كە مەبەستی رێگەگرتن لە هەوڵەكانی حكومەتی ئێران بۆ دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی  ئیمزا كرابوو. هەر لە كاتی هەڵوەشاندنەوەی  رێكەوتنەكە، سەرۆكی ئەمریكا تێكرای ئابڵوقە ئابووریەكانی  لەسەر دەسەڵاتی ئێران كارا كردەوە.


ئەو بڕیارەی حكومەتی ئەمریكا  لە مەڕ هەڵوەشاندنەوەی بەرجام یەكێك لە بڕیارە شیاوەكان بەرانبەر دەسەڵاتی سەڕەڕۆی ئاخوندی بوو چونكە بەرجام و رێكەوتنی ئەتۆمی لە ئەنجامی چاوپۆشی و هێندێك جار هاودەنگی حكومەتی پێشووی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی باراك ئۆباما و بە هاودەنگی ووڵاتانی ئوروپایی  لە گەڵ رژیمی ئێران ئیمزا كرا.

 بێگومان رژیمی ئێران كەڵكی زۆری لە رێكەوتنی ئەتۆمی وەرگرت و بۆ سەركوتی بێ‌ بەزییانەی خەڵكی ئێران بە تێكراو خەڵكی كوردستانی ئێران بەكاری دەهیًنێ‌.
هەروەها رێكەوتنی ووڵاتانی 5+1 هاندەر بوو بۆ ئەوەی رژیمی ئێران دەست تێوەردانەكانی لە عێراق، یەمەن،سویە، لوبنان و چەندین ووڵاتی ناوچەكە پەرە پێ‌ بداو لە هەمانكاتدا ماشینی ترۆر و  شەڕخوازی پێ‌ گەرمدا بێنێ‌.

سازمانی خەبات پێشوازی لە كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ڕژیمی ئێران دەكات و داواكارە ووڵاتانی دیكەش لەو رێكەوتنە كە تەنیا دەسەڵاتدارانی رژیم و دەست و پێوەندەكانیان كەڵكیان لێ‌ بینیوە، بێنە دەر و نەبنە هۆی بەردەوامی تەمەنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و ناڕاستەوخۆ هۆی زەربە وەشاندن لە خەڵكی ستەملێكراوی ئێران.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
19 بانەمەڕی 1379 كۆچی خۆری







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10024