KHABAT media - نارەزایەتی چین و تووێژەكانی كوردستان


نارەزایەتی چین و تووێژەكانی كوردستان
تاریخ : Friday, May 11 @ 07:33:07 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: نارەزایەتی چین و تووێژەكانی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ بەرینتر دەبێتەوەو رژیمیش بێ توانا لە چارەسەری كێشە و گرفتەكانی خەڵك دۆش داماوە.
رۆژی پێنج شەممە ٢٠ بانەمەڕی 97 مانگرتنی مامۆستایان و کارمەندەکانی ئیدارەی پەروەردە وڕاهێنانی شارەکانی مەریوان و سەقزیان بەرێوەچوو.


بەشێکی بەرچاو لە مۆستایان و فەرهەنگییانی شاری سەقز لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی ئەوشارە لەكەمتەرخەمی بەرپرسان لە دۆخی مامۆستایان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد.
لە شاری مەریوانیش مامۆستایان و فەرهەنگیانی “پەروەردە و راهێنان ” لەسەر دۆخی نالەباری ئابووری و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان، نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
هاوکات لە شنۆ و نەغەدەش جووتیارانی ئەو دوو شارە هاتوونەتە سەرشەقام و نارەزایەتی خۆیان لەو دۆخە خراپە دەربریوە كە بەهۆی سیاسەتەكانی رژیمەوە بۆیان دروست بووە. 






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10022