KHABAT media - كونفرانسێك لەبارەی بەرنامەی مووشەكی رژیم بەئامادە بوونی بەرپرسان و كارناسان لە واشنتۆن


كونفرانسێك لەبارەی بەرنامەی مووشەكی رژیم بەئامادە بوونی بەرپرسان و كارناسان لە واشنتۆن
تاریخ : Friday, May 11 @ 07:18:38 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لە واشنتۆن كونفرانسێكی چاپەمەنی لەبارەی بەرنامەی مووشەكی رژیمی ئێران بە ئامادەبوونی بەپرسانی پلەبەرز و كارناسان بەرێوەچوو.
رۆژی 19ی بانەمەڕی 97 لە كونفرانسێكی چاپەمەنی لە واشنتۆن كە لە لایەن نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران بۆ ئاشكرا كردنی بەرنامەی مووشەكی رژیم بەرێوەچوو


 ژمارەیەك لە بەرپرسانی پلەبەرز و كارناسانی نێونەتەوەیی ناوكەیی و مووشەكی بەشداریان كرد.
لەو كونفرانسەدا كتێبی نوێی نوێنەرایەتی شۆرا لەژێر ناوی " پێكهاتەی مووشەكە بالستیكەكانی رژیمی ئێران، هەنگاوێك لە لە رەوتی دروست كردنی مووشەكی هەڵگری كڵاوەی ناوكەیی" ناسێندار.
عەلیرەزا جەعفەرزادە لەگەڵ ناساندنی كتێبەكە وتی: ئەو كتێبە تیشك دەخاتە دروست كردنی قەیران و تیرۆریزم كە مانەوەی رژیم پێویستی پێیەتی.
سیاسەتی رژیم لەسەر سێ بنەمایە: پشتیوانی لە تاقمە تیرۆریستیەكانی سەربەخۆیان، بەرنامەی ناوكەیی و مووشەكی دارێژراوە.
بەدەست هێنانی بۆمبی ناوكەیی لە دڵی هەوڵە ناوكەییە بە رووكەش ئاشتیخواز جێگەی گرتووە. بەرنامەی مووشەكی لەئەستۆی بەشەكانی سوپا وەك سوپای قودس و هێزی هەوایی سوپایە.
ناوبارو هەروەها وتی بەرنامەی مووشەكی، بەرنامەی ئەتۆمی و هەنادەكردنی تیرۆریزم، لەگەڵ سەركوتی خەڵكی ئێران هۆی پاراستنی دەسەڵاتی ئاخوندین. مایەدانان بۆ ئەو بەرنامانە بەبێ مایەدانان بۆ خواستی خەڵكی ئێران بۆ روخانی ئەو رژیمە ئاكامی نابێ.
شایانی گوتنە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەشدارانیش راو سەرنجی خۆیان لەسەر هەوڵەكانی رژیم دەربری.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10021