KHABAT media - دۆناڵد ترامپ: ئێمە خەریكی سەپاندنی بەهێزترین و توندترین گەمارۆكان دژ بە ئێرانین


دۆناڵد ترامپ: ئێمە خەریكی سەپاندنی بەهێزترین و توندترین گەمارۆكان دژ بە ئێرانین
تاریخ : Friday, May 11 @ 06:42:09 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا وتی خەریكی سەپاندنی توندترین و بەهێزترین گەمارۆكانین دژ بە رژیمی ئێران.
رۆژی هەینی 21ی بانەمەڕی 1397 ئێن بی سی بڵاوی كردەوە: دوو رۆژ دوای كشانەوە لە رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژیمی ئێران، دۆناڵد ترامپ وتی ئێمە خەریكی سەپاندنی توندترین و بەهێزترین گەمارۆكانین دژ بە رژیمی ئێران.


بەپێی ئەو راپۆرتە ناوبراو لە گردبوونەوەی هەڵبژاردنەكان لە ویلایەتی ئیندیانا وتی: بەڵام ئێمە ناتوانین رێگە بەوان بدەین چەكوچۆڵی ناوكەییان هەبێ. ئێمە دەبێ بتوانین بچینە بنكەیەك و بیپشكنین. ئێمە دەبێ بتوانین كە بچینە بنكە سەربازیەكانیان و ببینین كە ئایا ئەوان كاری خراپ دەكەن یان نا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10020