KHABAT media - ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر 9 كەس و شیركەتی سەر بە سوپای پاسداران


ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر 9 كەس و شیركەتی سەر بە سوپای پاسداران
تاریخ : Friday, May 11 @ 06:26:43 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا 9 كەس و شیركەتی سەر بە سوپای پاسدارانی رژیمی خستە لیستی گەمارۆكانەوە.
هەواڵدەری رۆیتەر 20ی بانەمەری 1397 بڵاوی كردەوە: راست چەند رۆژ دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ لە رێكەوتنی ناوكەیی رژیمی ئێران كشایەوە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا گەمارۆی نوێی


 خستە سەر شەش كەسی سەربە سوپای قودسی سوپای پاسداران و سێ ناوەندی دیكەی رژیمی ئێران.
خەزێنەداری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند كە شەش كەس و سێ ناوەندی بەپێی قانوونەكانی ئەمریكا خستە لیستی گەمارۆكانەوە. بەپێی ئەو رێسایانە، ئەو كەسانەی لەپێوەند بە تیرۆریزم و چالاكی دارایی رژیمی ئێران چالاكیان هەیە دەكرێنە ئامانج.
ئەستیون منوچین وەزیری دارایی ئەمریكا دەڵێ ئەو كەس و شیركەتانە بەشێك لە تۆرێكی بەرینی ئەرزی بۆ دابین كردنی دارایی سوپای پاسداران بوون.
جێی بیر هێنانەوە ئەستیون منوچین وەزیری ەخزێنەداری رۆژی چوارشەممە لە دوای كشانەوە لە بەرجام لە وتووێژێكدا لەگەڵ فاكس نیوز وتی: گەمارۆكان لە ئێستاوە دەست پێدەكەن.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10019