KHABAT media - لە کارگەی شیری بەفرین لە شاری سنە ٦ کرێکار بوونە قوربانی


لە کارگەی شیری بەفرین لە شاری سنە ٦ کرێکار بوونە قوربانی
تاریخ : Thursday, May 10 @ 07:21:09 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لە كارگەی شیری بەفرین لە شاری سنە شەش كرێكار بوونە قوربانی. 
بەپێی هەواڵ، بەهۆی قەینەوەی دیگەوە ٢ کرێکار بە ناوەکانی ڕەشید وەیسی و ئەحمەد قولی‌پوور، لە کارگەی شیری بەفرین گیانیان لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.



كرێكارە بریندارەكان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کراون بەڵام ئێستا ناوی ئەو كرێكارانە ڕانەگەیەندراوە.
کارگەی شیری بەفرین، بە شێوەی ٢ دان کار دەکا و لە شارەکی پیشەییی ژمارەی ٢ی سنە هەڵکەوتووە. كە پێشتر كرێكارەكان داوای چاككردنی ئەو دیگانەیان كردووە بەڵام بەرێوەبەری ئەو كارگایە كەمتەرخەمی لێ كردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10016