KHABAT media - هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسراییل و كاردانەوەی ئەو وەڵاتە


هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسراییل و كاردانەوەی ئەو وەڵاتە
تاریخ : Thursday, May 10 @ 06:45:36 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هێزەكانی سوپای قودس و حیزبوڵای لوبنان هێرشی مووشەكیان كردە سەر بەرزاییەكانی جەولان و ئەوەش كاردانەوەی توندی ئیسراییلی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی هەواڵەكان، سوپای ئیسراییل رایگەیاندووە كە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە هێزەكانی سوپای قودسی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان زیاتر لە 20 مووشەكیان بە بەرزاییەكانی جەولانەوە ناوە كە بەشێك لەو مووشەكانە لەلایەن



 ئیسراییلەوە خراوەتە خوارەوە. بەڵام سوپای ئیسراییل تا ئێستا باسی لە زیانەكانی ئەو هێرشانەی رژیم بۆ سەر بنكە سەربازیەكانی لە بەرزاییەكانی جەولان نەكردووە. لەدوای ئەوە حكومەتی سوریە رایگەیاند كە ئیسراییل هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك بنكەی سەربازی لە دەمیشق و دەورووبەر. 
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەكانی رۆیتەر و ئاسوشیتدپرێس سوپای ئیسراییل رایگەیاندووە كە هێرشیان كردووەتەسەر بنكەكانی سوپای قودسی رژیمی ئێران لە سوریە. ئەرتەشی ئیسراییل دەڵێ: فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردووەتە سەر دەیان ئامانج كە هی هێزی قودسی رژیمی ئێران لە سوریە بووە. 
هەواڵدەریەكی فەرەنسا لەزاری چالاكانی سوریەوە دەڵێت كە هێرشەكەی دوێشەو لانی كەم 15 كوژراوی لێكەوتەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10013