KHABAT media - دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران بەرنامەی ناوكەیی دەستپێبكاتەوە بەرەورووی كاردانەوەی توند دەبێتەوە


دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران بەرنامەی ناوكەیی دەستپێبكاتەوە بەرەورووی كاردانەوەی توند دەبێتەوە
تاریخ : Thursday, May 10 @ 06:23:11 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ رایگەیاند كە ئەگەر بێتوو رژیمی ئێران دەست بە بەرنامەی ناوكەیی خۆی بكاتەوە بەرەورووی كاردانەوەی توند دەبێتەوە. 
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 19ی بانەمەر، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئامریكا، لەسەرەتای كۆبونەوەی لەگەل شاندی دەوڵەت و رۆژێك لەدوای بریاری هاتنە دەرەوەی لە رێكەوتننامەی ناوكەیی لەگەل رژیمی ئێران، 


 هۆشداری دا  كە ئەگەر رژیمی ئێران بەرنامەی ناوكەیی خۆی بەشێوەی پێشتر دەست پێبكاتەوە، بەرەورووی كاردانەوەی توند دەبێتەوە‌. 
ناوبراو هەروەها گوتی: پێم وا نەبێ رژیمی ئێران بریاری هەبێ سەرلەنوێ‌ بەرنامەی ناوكەیی خۆی دەست پێبكاتەوە، وە راسپاردەی ئەو بۆ سەرانی رژیم ئەوەبوو كە ئەو كارە نەكەن، ئەگەر ئەو كارە بكەن ئەوە بەرەورووی كاردانەوەی توند دەبنەوە.
هەروەها بە رونی گوتی ئاساییە كە یەك دو مانگی سەرەتا رژیم بلێ‌ نا، بەڵام لەكۆتایدا ئەوان ئامادە دەبن بۆ وتوێژ.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10012