KHABAT media - ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات


ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات
تاریخ : Wednesday, May 09 @ 14:50:12 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


وەك ئاشكرایە رژیمی ئاخوندی لە ساڵانی رابردوو تا ئێستا بەشێوەیەكی بەربڵاو دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەكات. بەتایبەت لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی پاڕڵمانی عێراق، دەستێوەردانی رژیم و دەستو پێوەندەكانی بەربڵاوتر دەبێ‌.
بە پێی‌ زانیاریەكان رژیمی ئاخوندی و ناوەندە ترۆریستیەكانی لە هەوڵدان ئاكامی هەڵبژاردنی پارڵمانی لە عێراق بە قازانجی لایەنەكانی نزیك لە خۆیان بگۆڕن و بۆ گەیشتن بەو مەبەستەیان كەڵك لە  هەموو رێگەیەك تەنانەت هەڕەشەو تیرۆر وەردەگرن.


 
ئەوەی زۆر جێگەی نیگەرانیە، هەوڵەكانی رژیمی ئێرانە بۆ كەڵك وەرگرتن لە هەلومەرجی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زەربەتدان لە سازمان و حیزبەكانی كوردستانی ئێران جێگیر لە هەرێمی كوردستان، ئەو هەلومەرجە وای كردوە بەكرێگیراوانی رژیمی ئێران لە ژێر ناوی جودا جودا لەشارو ناوچەكانی كوردستانی عێراق  بەشێوەیەكی ئازادانەتر لە ڕابردوو  لە چالاكی و هەڵسوڕاندابن.
ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات، كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرانی لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە چاوكراوەتر لە ڕابردوو بۆ پوچەڵكردنەوەی هەر پیلانێكی ترۆریستی رژیم  و دەستو پێوەندو بەكرێگیراوانی لە ئامادەباشیدا بن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
ناوەندی  ئاسایش و دژە ترۆر
9ی مانگی مای 2018






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10011