ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 28 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

یادی 120 ساڵەی دەرچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

مێژووی ناردن : Sunday, April 22 @ 12:33:50 UTC

120 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 22/4/1898 دا یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی به‌ ناوی کوردستان به‌ هیممەت و ماندوو بوونی  گه‌وره‌ پیاوی زاناو ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و لێهاتووی کورد، مێقداد مێدحه‌ت به‌درخان له‌شاری قاهیره‌ی میسر ده‌رچوو. به‌ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی به‌ردی بناخه‌ی یه‌که‌م بلاوکراوه‌ی کوردی دامه‌زرا و میقداد به‌درخان به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌شه‌وه‌زه‌نگی چاره‌نووسی کورد چرایێکی گه‌ش و پرشه‌نگداری داگیرساند و میراتێکی به‌نرخ و به‌سوودی له‌پاش خۆی به‌ جێ هێشت.


 سته‌م و دیکتاتۆری ده‌سه‌لاتداره‌ سه‌رکووتگه‌ر و دژمن به‌ کورده‌کان و خه‌می نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی بداگیركراو وای له‌ به‌درخان کرد که‌ له‌وپه‌ری بێ ئیمکاناتی و له‌هه‌ل و مه‌رجێکی حه‌سته‌م و دژوار و له‌بارودۆخێک که‌ کورد هیچ پشت و په‌نایەكی نه‌بوو، پێ بنێته‌ رێچکه‌یه‌ک که‌ سه‌ره‌ڕای کێشه‌و له‌مپه‌ره‌ فه‌ننی و ئیمکاناتیه‌کانی له‌چاپ دانی رۆژنامه‌، له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد به‌ره‌وروو بێته‌وه‌. گه‌وره‌ پیاوی کورد مێقداد به‌درخان هه‌نگاوێکی به‌رز کرده‌وه‌ که‌ ئاسه‌واره‌ باشه‌کانی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ دیرۆکی گه‌لی کورد دا ده‌مێنێ و له‌بیر و هزی کورد ناسڕێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێ له‌و رۆژه‌دا یادی ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌که‌ی به‌رز ده‌نرخێندرێ. 
هه‌رچه‌ند خودی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی له‌چاپ دانی رۆژنامه‌  له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئیمه‌ی کورد جێگه‌ی شانازی و بایه‌خ پێدانه‌، به‌لام گرینگی ئه‌و رووداوه‌ ته‌نیا له‌وه‌دا نییه‌ که‌ کوردیش توانیوێتی که‌ڵک له‌ئامێری چاپی بلاوکراوه‌ وه‌ربگرێ و پێ بنێته‌ ناو مه‌یدانی زانست و پێش که‌وتن و مه‌عریفه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی له‌لایه‌ن مێقداد به‌درخانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و رۆژه‌ی له‌لا ئێمه‌ پیرۆز و شیاوی رێز گرتن کردووه‌. له‌کاتێک دا که‌ گه‌لی کورد هیچ ده‌روێکی بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازاد و ڕاده‌ربڕین نه‌بوو  و له‌لایه‌ن ٢ ئیمپراتوری زلهێزی سه‌رده‌م هه‌وڵ بۆ خاشه‌بڕ کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌درا و له‌رێگه‌ی توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی  و بێ ماف کردن و زه‌بر و زه‌نگ و ناعه‌داڵه‌تی هه‌وڵ بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئازادیخوازی کورد ده‌درا، له‌و هه‌ و مه‌رجه‌دا مێقداد به‌درخان بە دەركردنی  رۆژنامه‌یێکی که‌له‌پووری ـ زانیاری به‌ زمانی کوردی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ شوناس و مه‌وجوودیه‌تی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵم لێکراو کرد و وزه‌ و تینێکی نوێی خسته‌ نوسین و فەرهەنگی كوردو  خەباتی رۆشنبیری و مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد. هه‌ر چه‌ند به‌ هۆی سیاسه‌تی بێ مافکردن و به‌ کۆیله‌کردنی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران و رژیمه‌ دیکتاتۆره‌کانی ده‌سه‌لاتدار به‌ سه‌ر کوردستان له‌وسه‌رده‌مه‌ ژماره‌ی که‌سانی خوێنده‌وار زۆر نه‌بوون و ڕاده‌ی خوێنده‌واری له‌پله‌یێکی نزم دابوو، به‌لام له‌چاپ درانی یه‌که‌م بلاوکراوه‌ی کوردی له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ده‌توانین بلێین یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ناو گه‌لی کورد داندرا و له‌پرۆسه‌یێکی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دا خه‌ڵکی کوردستان ئاشنایه‌تی باشیان په‌یدا کرد. له‌خۆڕا نییه‌ له‌قۆناغه‌کانی دوای سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م بلاوکراوه‌ی کوردی ئه‌و ڕه‌وته‌ درێژه‌ی کێشا و وه‌ک یه‌کێک له‌ئامرازه‌کانی به‌ره‌وپێش بردنی خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌ڵکی لێوه‌رگیرا و خه‌ڵکی پێ ووشیار کراوه‌ و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی پێ بلاوکرایه‌وه‌ و گه‌شه‌ی پێدرا.
ئه‌مرۆ پاش 120 ساڵ، گرینگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مێقداد به‌درخان زیاتر هه‌ستی پێده‌کرێ و هه‌نووکه‌ شاهیدین که‌ رۆژنامه‌ له‌ خه‌بات و شۆرشی میلله‌ته‌که‌مان چ ده‌ورێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ و وه‌ک هۆێکی پێوه‌ندی و راگه‌یاندنی به‌سوود و زانیاری به‌خش و وریاکه‌ره‌وه‌ کاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌یه‌. له‌کۆمه‌ڵگا ئازاد و دیموکراته‌کانیش رۆژنامه‌ به‌ ده‌سه‌لاتی چواره‌م دێته‌ ئه‌ژمار و  قورسایێکی زۆری له‌ سیسته‌می ده‌سه‌لاتداریه‌تی وه‌لاتانی پێش که‌وتوو هه‌یه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌وه‌لاته‌ دیکتاتۆر و توتالیتێره‌کان رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌گه‌ری گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات دێته‌ ئه‌ژمار و به‌ربه‌ستی زۆر له‌به‌رده‌م کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد دروست ده‌کرێ. له‌وه‌لاته‌ دیکتاتۆرییه‌کان  رۆژنامه نو وس و نووسه‌ر و چالاکان له‌و مه‌یدانه‌دا به‌ توندترین شێوه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ و ده‌گیرێن و شکه‌نجه‌ ده‌کرێن و له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ به‌ره‌و روو ده‌بن. 
له‌پێوه‌ند به‌ سه‌رکووتی چالاکانی مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری رژیمی ئاخوندی گه‌وره‌ترین به‌شی به‌رده‌که‌وێ و له‌پله‌ی دووهه‌می وولاتانی سه‌رکووتگه‌ری بواری ژۆرنالیستی دێته‌ ئه‌ژمار، به‌لام سه‌ره‌ڕای سه‌رکووتی بێ به‌زییانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رژیم، وزه‌ و پوتانسیلی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌نێو چین و توێژه‌ جیاجیاکانی کوردستان بۆ چالاکی له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری بوونی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر، توێژه‌ ووشیاره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان که‌ڵک له‌رێگه‌ی تر بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئازادیخوازی و به‌شخوراوی میلله‌ته‌که‌مان وه‌رده‌گرن و به‌ربه‌ست و هه‌ڕه‌شه‌ و زیندان و شکه‌نجه‌ و دوورخستنه‌وه‌ نابێته‌ هۆی وێستان و دواکه‌وتنیان له‌و مه‌یدانه‌ له‌ پیش که‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌دا. 
جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌مرۆ وێرای جیهانی پێشکه‌وتوو ئێمه‌ش له‌وبواره‌ دا هه‌نگاو بنێنین و بانگی ئازادیخوازیمان له‌ ده‌رگای  مه‌یدانی رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ به‌گوێی جیهانیان دا بده‌ین و له‌سه‌ر بناغه‌ و به‌ بنه‌ڕه‌ت گرتنی پێوه‌ر و بنه‌ما دیموکراتیک و ئازاده‌کانی دونیای مودێرن، کاری رۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومسیۆنی راگەیاندن
22/04/2018

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان