خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 25ی خاكەلێوەی 1397 جوتیارانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان بۆ شەشەم رۆژ لە وەڵام بە بانگەوازی پێشوو لەنارەزایەتی بە نەدانی بەشە ئاو لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە لە مەیدانی خوراسگان كۆبوونەوە.ئەو جوتیارە نارازیانە رۆژی رابردوو دروشم: دژمنی ئێمە لێرەیە، لە خۆرا دەڵێن ئامریكایە.
هەروەها رۆژی شەممە 25ی خاكەلێوەی 1397 لاوانی بێكاری عەسلەویە و كەنگان، دێی زەهیریەی شاری هویزە لە نارەزایەتی بە دانەمەزراندنیان لە بەردەم شیركەتی نەوتی نزیك لە دێ كەیان كۆبونەوە.
جوتیارانی ئیسفەهان رۆژی هەینی 24ی خاكەلێوە لە شارۆچكەی شاتور لەنارەزایەتی بە نەدانی بەشە ئاوەكەیان كۆبونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
نارازیان بە ناوهێنانی چوار لە كاربەدەستانی دز و گەندەڵی رژیم دروشمیان دەدا "مەرگ بۆ چوار خائینی ئاو فرۆش".
رۆژی هەینی 24ی خاكەلێوە جوتیارانی هەژار و بێ بەشی رودباری باشوور لە كرمان جارێكی دیكە لە نارەزایەتی بە نرخی كەمی بەرهەمەكانیان كۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
لە ئیلامیش خەڵكی بەخشی "ناحیە"ی چوار رۆژی هەینی لەبەردەم نوێژی هەینی لەنارەزایەتی بە پارتی بازی بەرپرسانی رژیم بۆ دامەزراندن لە پاڵاوگەی گازی ئیلام و پیترۆشیمی و دەركردنی 11 كەس لە كادرە بە پێشوونە و ئەزمونەكانی ئەو ناوچەیە كۆبوونەوە.