KHABAT media - بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 50 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10518233
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

مێژووی ناردن : Saturday, April 14 @ 08:10:22 UTC

حەوتووی رابردوو، "دیوانی بەرزی وڵات" حوکمی زاڵمانە و ناڕەوای ئێعدام  لە بارەی بەندی سیاسیی کورد رامین حوسێن پەناهیی پەسەند کردەوە.
    حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی یەکەم جار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، لە لایەن بە ناو "دادگای شۆرش" لە شاری سنه، بە سەر ئەو بەندییە سیاسییە کوردەدا سەپێندرا. 


ئەوحوكمە لە كاتێك‌دا بە سەر ڕامین‌دا سەپێندرا کە ناوبراو تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و پێکهاتنی پەروەندەکەی بە برینداری و لە ژیر ئازار و ئەشکەنجەدا تێپەڕ کردبوو. ئەو بەناو دادگایەش کە بۆ موحاکەمە کردنی  ئەو پێک هاتبوو، تەنیا یەک  جار کۆ بۆوە! هەر ئەو کات دەرکردنی حوکمی زاڵمانەی ئێعدام بۆ رامین حوسێن پەناهی بووە هۆی سەرسوڕمانی وەکیلەکەی، حوسێن ئەحمەدی نیازو سەرجەم ناوەندەکان و چالاکانی بەرگری لە دادپەروەری و مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران‌دا.  
 پەسندکرانەوەی حوکمی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە لە لایەن "دیوانی بەرزی وڵات" نیشاندەری ئەو راستییەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای پەرەگرتنی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان لە ئێران و بە تایبەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان، بۆ چاوترساندنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، هەر وا کە لە کوشتنی خۆپێشاندەرەکان لە ژێر ئەشکەنجە دا دەستی نەپاراستوە، دەیەوێ لە ئیعدامی بەندییە سیاسییەکانیش دەست نەپارێزێ. 
ئێمە لە هەموو ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی جیهان داواکارین بە دەنگ هاواری بنەماڵەی رامین حوسێن پەناهی و بانگەوازی چالاکانی مافی مرۆڤ و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێن. داوای بەپەلەیان لێ دەکەین بە مەحکووم کردنی پەسندکردنەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی و گوشارهێنان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لەو پیوەندییەدا، پێش بە مەترسیی ئێعدامی ئەو لاوە کوردە تێکۆشەرە بگرن. هەر لەو کاتەدا داوا و چاوەڕوانیمان ئەوەیە سەرنج و بایەخێکی تایبەتی بە چارەنووسی ئەو گیراوانە بدەن کە بە دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی رابردوولە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، خوزستان، تاران و شار و ناوچەکانی دیکەی ئێران گیراون و لە گەڵ مەترسیی مردن لە ژێر ئەشکەنجە و چارەنووسێکی نادیار بەرەوڕوون.
هەر لەم دەرفەتەش کەلک وەردەگرین بۆ راگەیاندنی سپاس و پێزانینی خۆمان هەمبەر هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارێزەرە بوێرەکان ، چالاکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و میدیاکارانی ئازادیخوازلە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات کە لە پێوەندی لە گەڵ چارەنووسی رامین حوسێن پەناهی و گیراوانی سیاسی و مەدەنیی دیکە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، بێ ماندووبوون چالاکی دەکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
 (پێکهاتوو لە:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان)

٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧
١٣/٤/٢٠١٨
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان