
خەباتمێدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە دوای سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵەكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی ناسێح خالیدی تەمەن 30ساڵ، لەدوای سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی روون نیە.
ناوبارو كارمەندی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار بووە و ڕۆژی یەکشەممە 17ی بەفرانباری 1396، لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە و وێرای هەوڵی زۆری خانەوادە و كەس و كارەكەی هەتا ئێستا هیچ زانیاریەك لە شوێنی راگرتنەكەی لەبەر دەستدا نیە.
هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات ناسێحیان بەتۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبە سیاسیە تێكۆشەرەكانی كوردستان دەستبەسەر كردووە.