ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 34 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی: پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێڕانی ماشینە بارهەڵگرەكان دەكەین

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10262859
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

لە پەراوێزی كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكەی روسیە، توركیە و رژیمی ئێران لە ئانكارا!

مێژووی ناردن : Saturday, April 07 @ 09:55:43 UTC

عەلی بارامی 
رۆژی 15ی خاكەلێوە لە ئانكارای پێتەختی توركیە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان سێ سەرۆك كۆماری روسیە، توركیە و رژیمی ئێران بەرێوەچوو. 
ئەگەر چی پێوەندی نێوان ئەم سێ لایەنە لە 7 ساڵی رابردوودا گەلێك بەرز و نەزمی بەخۆوە بینیوە لەسەر شێوەی دەستێوەردان لە سوریە و لەسەر رووداوەكانی ناوچە بۆچوونی جیایان هەبووە و هەندێ جار مەترسی رووبەرووبوونەوەی سەربازیش لە نێوانیان سەری هەڵداوە،


 بەتایبەت لە دوای خستنەخوارەوەی فرۆكە شەرەكەرەكەی روسیە لەلایەن توركیە و كاردانەوەی خێرای روسیە و هەرەشەكانی پۆتین و ئابڵوقەدانی توركیە، وای كرد كە توركیە هەوڵێكی زۆر بدات بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و گەلێك پاشەكشەی لە هەڵوێستەكانی بەتایبەت لەسەر باڵادەستی روسیە لە سوریە و پاشەكشەكردنی توركیە لە هەڵوێستە توندەكانی بەرامبەر بە مانەوەی بەشار ئەسەد، كرد. هاوكات توركیە لەلایەك پشتیوانی لە ئوپزسیۆنی سوریە كردووە و رژیمی ئێرانیش بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەسەد بووە، بەڵام هەر ئەم لایەنە دژ بە یەكانە لە قۆناغێكی تردا  وایان لێهات كە هەوڵ بدەن سێ لایەنە چارەسەرێك بۆ رەوشی سوریە بدۆزنەوە، كە بۆ ئەو مەبەستە رێكەوتن لە ئاستانە كۆبوونەوەی ئاشتی سوریە لە نێوان حكومەتی بەشار ئەسەد و دژبەرەكانی بە سەرپەرشتی خۆیان و بەشداری ئەمریكا و چەند وەڵاتێكی دیكە بەرێوەبچێ.
بەڵام ئەوەی رێگر بوو لەبەردەم پلانی ئەو سێ لایەنە بۆ ئەو جۆرە ئاشتیەی دەیانویست لە سوریە بیچەسپێنن، بوونی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەو وەڵاتەو هێژمونیان لە بەشێكی گرینگی سوریە و دەورگێرانی هاوپەیمانەكانیان (هسد) لە لێدانی گروپی تیرۆریستی داعش و پاشەكشە پێ كردنی لە بەشێكی زۆری خاكی سوریە بوو. بۆیە لە دوای ئەوەی روسیە و رژیمی ئێران دڵنیابوونەوە كە ئەگەری روخانی حكومەتی بەشار ئەسەد زۆر كەم بۆتەوە و ئەمریكا و هاوبەش و هاوپەیمانەكانی و هێزە نەیارەكانی ئەسەد كە توركیە پشتیوانی دەكردن فۆكوسیان كردووەتە سەر داعش و لەناوبردنی ئەو گروپە تیرۆریستیە، هەلەكەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی بەشێكی زۆر لە خاكی سوریە بگێرنەوە بۆ ژێردەسەڵاتی حكومەتی ئەسەد، كە بەوەش سەركەوتووی ئەو كێشانە روسیە و رژیمی ئێران بوون. توركیەش وەكوو كاراكتەرێكی گرینگی ناوچەكە و ئەندامێكی گرینگی ناتۆ لەبەر ئەوەی لەسەر هاوكاری و پشتیوانی ئەمریكا لە هێزە كوردیەكان، كە ئەو پشتیوانیانە بوونە هۆی ئەوەی لەلایەك كورد بتوانێ‌ شكست بە گروپی تیرۆریستی داعش بێنێ و لەلایەكیش هەوڵی بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە سوریە و دامەزرانی كیانێكی كوردی لەو وەڵاتە بدا، كەتبووە ركەبەرایەتی ئەمریكاو زیاتر لە روسیە و رژیمی ئێران لەسەر بابەتەكانی پێوەندیدار بە ناوچەكە نزیك بووەوە. 
لە لایەكی دیكە ئەگەر چی توركیە و رژیمی ئێران لەسەر مانەوەو روخانی حكومەتی ئەسەد كێشەی زۆریان هەبوو، بەڵام هەردوو لایەن لەسەر رێگە نەدان بە بەهێز بوونی كورد و هەوڵەكانی بۆ بە دامەزراوەكردنی دەستكەوتەكانی و پاشەكشە و وەدەرنانی ئەمریكا لە سوریە كۆك بوون و لە پێناو شكست پێهێنانی ئەمریكا و هاوبەشەكانی، ناكۆكیەكانی خۆیان وەلا نا.
لە دوای ئەوەی دڵنیابوون كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی تا كۆتایی شەری داعش لە سوریە دەمێننەوە، بە بەرنامە مەیدانیان دا كە ئەو هاوپەیمانیە بە هاوكاری كورد زوو ئامانجەكانی بپێكێ و چیتر بیانووی بەدەستەوە نەمێنێ بۆ مانەوە لەو وەڵاتە. بۆیە بە لاواز بوونی داعش، توركیە بەبێ گوێدانە هیچ ئاگادار كردنەوەیەك بە هاوكاری گروپە ئیسلامیەكانی هاوپەیمانی پەلاماری عەفرینیان داو لە دوای دوو مانگ هەوڵ و بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەكێك، و بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی رژیمی ئەسەد و رژیمی ئێران (كە ئەم هێزانە بە رواڵەت بە رێكەوتن لەگەڵ هێزە كوردیەكان هاتبوون بەر بە هێرشی هێزەكانی توركیە بگرن) توانی عەفرین داگیر بكات و لە دوای ئەوەش هەرەشەی ئەوە بكات كە هێزە كوردیەكان (پەیەدە) لە هەر كوێ بن هێرشی دەكاتە سەر. 
بەڵام كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمجارەی روسیە و توركیە و رژیمی ئێران لە ئانكارا، وێرای ئەوەی دەرخەری توندوتۆڵ نیشان دانی پێوەندی ئەو سێ لایەنە بوو، هاوكات دەرخەری ئەوەیە ئەو لایەنانە دەیانەوێ بەهاوكاری و هەماهەنگی یەكتر دەوری ئەمریكا لە سوریە كەمكەنەوە و مەجاڵ بدەن بە توركیە هێزەكانی كورد بكاتە ئامانج لە قووڵایی خاكی سوریەدا. بەڵام ئەگەر سەیرێكی رووداوەكانی عەفرین بكەین كە هێزەكانی حیزبوڵا و باقی هێزەكانی رژیمی ئێران بەناو دەچوون رێگری لە پێشرەوی زیاتری توركیە بكەن، و بینیمان پێشرەویەكانی توركیە بە هاتنی ئەو هێزانە خێرایی بە خۆوە بینی و ئاكامەكەی گرتنی عەفرین و وەدەرنانی هێزە كوردیەكانی هاوپەیمانی ئامریكا بوو لەو ناوچەیە، لێرەدا پرسیارێك دێتەپێش كە گەلۆ قازانجی ئەسەد و رژیمی ئێران لە هاتنی توركیە بۆ عەفرین و ناوچە كوردستانیەكانی سوریە چیە؟
رژیمی ئێران زۆر باش لەوە حاڵیە كە توركیە هێزێكی دەرەكیە و ناتوانێ‌ تا سەر لە عەفرین یان هەر ناوچەیەكی دیكەی سوریە بمێنێتەوە و بەپێی قانوونە نێونەتەوەییەكان ناچار دەبێ بچێتەدەر لە خاكی سوریە و لەو كاتەدا هێزەكانی ئەسەد دەگەرێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە دەست توركیەدا بوون، و لە دوای كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكەش حەسەنی رۆحانی ئەوەی بە گوێی توركیەدا دا كە دەبێ لە عەفرین بچنەدەر، بەوەش كاری رژیمی ئێران و ئەسەد ئاسان دەكات كە بەبێ شەر و شۆڕ و تێچوویەكی ئەوتۆ ناوچەیەكی بەرفراوان دەگەرێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵام ئەگەر كورد بمایەتەوە لەو ناوچانە بە ئاسانی پێملی دەسەڵاتی ئەسەد نەدەبوونەوەو خاكەكەی خۆیان ئاسانی تەحویلی كەس نەدەدا.
لەلایەكی دیكە روسیە لە سوریە هێژموونی تەواوی بەسەر ئەو وەلاتەدا هەیە، ئەمریكای بەتەواوی لاواز كردووە بە شێوەیەك كە دەرچوونی هێزی ئەمریكا لە سوریە لە ئان و ساتدایە، لە دوای چارەسەری كێشەكان كۆمپانیا روسەكان دەوری سەرەكیان دەبێ لە نۆژەن كردنەوەی وێرانیەكانی دوای شەر، لەلایەكی دیكەوە هاوپەیمانی و بەرەیەكی گەورەی بەرامبەر ئەمریكا لە ناوچەكەدا كردووەتەوە. 
بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە ئەو سێ لایەنە لەسەر ئەوە ساخ بوونەتەوە كە كۆتایی بە كێشەی سوریە بێنن و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئەو وەلاتە زامن بكەن. كە ئەمە درێژەی رێكەوتنەكەی نێوان توركیە و رژیمی ئێرانە دژ بە جووڵانەوەی كوردستانی عێراق كە لە دوای رفراندۆمی هەرێمی كوردستان جێبەجێ یان كرد و بە هەماهەنگی و هاوكاری یەكتر پەلاماری بەشێكی زۆری خاكی كوردستانی عێراقیان داو بە زەبری هێز كەركوك و زۆر ناوچەی دیكەیان داگیركردەوەو گێرایانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی نزیك لە رژیمی ئێران.
كۆتایی قسە ئەوەیە روسیە لە هاوكاری هەر دوو دەسەڵاتی توركیە و ئێران بەرنامە و پلانی سیاسی خۆی لە ناوچەكە  جێبەجێ دەكات كە بریتین لە لاواز كردنی پێگەی ئەمریكا  و وەدەستهێنانی قازانجەكانی و پاراستنیان، دەسەڵاتەكانی ئێران و توركیەش لەسەر زۆر بابەتی ناوچەیی دژی یەكن و كێشەیان هەیە، بەڵام بۆ دژایەتی كورد و جووڵانەوەكەی هاوپەیمانن و هەموو كێشەكان وەلا دەنێن و لێدان و پاكتاو كردنی كورد لەژێر ناوی جۆراوجۆر و هێشتنەوەی یەكپارچەیی وەڵاتی سوریە بە ئەركی سەرەكی خۆیان دەزانن. 
هاوكات رژیمی ئێران بە دەورگێڕان لە كاروباری وەڵاتان هەوڵی ئەوە دەدا كێشە ناوخۆییەكانی بچووك نیشان بدات و وەك هێزێكی كاریگەری ناوچەكە دەور ببینێ‌، بەڵام ئەو رژیمە لە یەكساڵی رابردوودا وێرای كێشەی نێو باڵەكانی دەسەڵات و لێدانی یەكتر، نارەزایەتی و راپەرینە جەماوەریەكان بەرۆكی گرتووەو رۆژ لە دوای رۆژ پر رەنگتر و بەرینتر دەبێتەوەو دەسەڵاتی گەندەڵی ویلایەتی فەقهیش لە چارەسەری قەیرانەكانی نێوخۆ دەستەووەستانە و توانای چارەسەری هیچ كام لە كێشە و داخوازیەكانی خەڵكی نیە. رژیمێك كە پێیەكی لە سەر لێواری گۆڕە و جەماوەری ئێران یەك دەنگ لێی راست بوونەوە و داوای روخان و وازهێنانی لێدەكەن نەك ناتوانێ‌ ئەو قورساییە نێونەتەوەییەی هەبێ بەڵكوو ئەوەی لەگەڵ رژیمی ئێران بە هاوبەشی دەكرێ هەنگاوی كاتین و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەنگاوە هاوبەشەكانی توركیە و روسیە لەگەڵ رژیمی ئێران تووشی شكستی گەورە دەبێنەوە.
ئەوەی لەبەرامبەر سیاسەتی ناوچەیی ئەو لایەنانەدا دەتوانێ‌ وەك ئانتیەك كار بكات یەكیەتی و تەبایی كوردە، كە ئەمە خاڵی سەرەكی و لاوازی كورد بووەو دژمنانی توانیویانە بەردەوام سوودی لێوەرگرن و لەو رێگەوە توانیویانە هێزی خۆیان بەسەر جوولانەوەی ئەو نەتەوەدا بسەپێنن. بۆیە پێویستە كورد بە گشتی و بەتایبەتی كوردستانی ئێران بە هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی ئێران كە دەوری ئالترناتوی دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئاخوندان دەبینن هەماهەنگی و هاوكاری و نزیكی زیاتریان هەبێ و هەنگاوی هاوبەشی زیاتر و كاریگەرتر دژ بە رژیمی ئێران بگێڕن و زووتر پیلانە ناوچەییەكانی لەگەڵ رژیم پووچەڵ بكرێنەوە.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان