ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 43 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

بەرز و پیرۆز بێ یادی 36 مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات سەرەخۆشی بە خانەوادەی خان سادق وەزیری رادەگەێنێ‌

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی

خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی هەروا بەردەوامە!

سپاس نامەی ناوەندی هاوكاریی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیو ساڵی 1397

چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان

‎بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9984343
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 37

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

مێژووی ناردن : Thursday, April 05 @ 15:17:23 UTC


زیاتر لە حەوتوویەکە شارەکانی پارێزگەی خوزستانی ئێران بوون بە مەیدانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی عەرەبی ئەو پارێزگەیە. سەرەڕای هاتنە مەیدانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەربوونیان لە گیانی خەڵکی ناڕازی و، وێڕای  بەردەوامیی لەشکرکێشی و ڕەوانەکرانی هیز لە پارێزگەکانی دیکەوە بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران، دانیشتوانی سووکایەتی پێکراوی پارێزگەی خوزستان، لە سەر درێژەدان بە خۆپێشاندان بەردەوامن.



ئەگەرچی هەتا ئێستا دەوروبەری ١٦٠ کەس لە خۆپێشاندەران قۆڵبەست و ڕەوانەی گرتووخانەکان کراون و، کەشوهەوای سەرکوتکەرانە لە ئەهواز و ئابادان و شارەکانی دیکەی ئەم پاریزگەیە ڕوولە زیادبوونە، خەڵکەکە کۆڵیان نەداوە و لەسەر مەحکوومکردنی سووکایەتیی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی بە شوناسی نەتەوەیی خۆیان و بەربەرەکانیی هێزە سەرکوتکەرەکان بەردەوامن.
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕینەکانی ئەمجارەی شارەکانی پارێزگەی خوزستان دوای ئەوە دەستی پێکرد کە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتیی ئێران لە بەرنامەیەکی نەورۆزیی خۆی‌دا،  شوناسی نەتەوەیی خەڵکی ئەو ناوچەیەی کە لە گەلی عەرەب پێک هاتوە، پشتگوێ خست. ئەوە یەکەم جار نیە نەتەوە بندەستەکانی ئێران بە شێوەی خۆپێشاندان وهاتنە سەرشەقام بەرامبەر سووکایەتییراگەیەنە دەوڵەتییەکانی ئێران هەمبەر شوناسی نەتەوەیی خۆیان، دژکردەوە پێشان دەدەن. ئامادەیی نەتەوە بندەستەکانی ئیران بۆ دژکردەوە نیشاندان بە شێوەی خۆپێشاندان لە چەندین شار ومەحکوومکردنی سیاسەت و کردەوەی دامودەزگا دەوڵەتییەکان، هۆیەکی زۆر ڕوونی هەیە. ئەم تووڕەیی و بێزارییە، بەرهەمی دەیان ساڵ ئینکارکرانی شوناسی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و خۆبواردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە داننان و بە‌رەسمی ناسینی مافە نەتەوەییەکانیانە. دامودەزگا دەولەتی و حکوومەتییەکان هەر بەوەندەشەوە نەوێستاون و لە ڕووی ئابووری و ئاوەدانییشەوە هەوڵیان داوە شارو ناوچەکانی ئەو نەتەوە بندەستانە پشتگوێ بخەن و کەمترین ئاوڕیان لێ بدەنەوە. سەرەڕای ئەو دۆخەش، شانبەشانی گرتنەبەری سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێخستن، پەنایان بردووەتە بەرزاڵکردنی کەشوهەوای ئەمنیەتی و خزاندنی هێزی سەرکوتکەر لەو ناوچانە و، هەر چەشنە ناڕەزایەتی دەربڕینێک بە سەرکوت و گرتن و ئێعدام ولام دەدەنەوە.
خەڵکی  ئازادیخواز و خەباتگێڕی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیکەی ٤٠ ساڵە بە هەموو وجوودیانەوە ئاکام و شوێنەوارەکانی سیاسەتی شۆڤێنیستی و سەرکوتکەرانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەرامبەر خۆیان دیتوە و چێشتوە، زۆر باش لە کێشە و گرفت و بێبەشیەکانی خوشک و برایانی خۆیان لە خوزستان تێ دەگەن. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنیسووکایەتیی راگەیەنە حکوومەتییەکان بە  شوناسی نەتەوەیی پێکهاتەکانی ئێران، پشتیوانیی خۆی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیدەربڕینەکانی خەڵکی شارەکانی پارێزگەی خوزستان و ویستە ڕەواکانی ئەوان رادەگەیەنێ.  ئێمە لە کاتێک‌دا خەڵکی کوردستان و بەشەکانی دیکەی ئێران بۆ پشتیوانی لە داخوازە ڕەواکانی خەڵکی خوزستان بانگەواز دەکەین، لە ناوەندەکان و کۆڕو کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی جیهان داوا دەکەین  گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئیران و،سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتییانە و گرتن و بێسەروشوێنکردنی چالاکانی عەرەب لە لایەن دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی ئەو ڕێژیمە بە توندی مەحکووم بکەن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
(پێکهاتوو لە: کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان)
١٦/١/١٣٩٧
٥ی ئاوریلی ٢٠١٨

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان