
خەباتمێدیا: هەیئەتێكی سازمانی خەبات بەشداری لە پرسە و سەرەخۆشی دلۆڤان بارزانی كرد.
ڕۆژی سێ شەممە رێكەوتی ١٤ی خاكەلێوەی 1397 وەفدێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە مەسیف سەلاحەدین بەشدارییان لە پرسە و سەرەخۆشی خوا لێیی خوشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كرد.
شاندی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەختیار عەزیزی و شۆڕش حاجی ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە یەكەم رۆژی پرسەی خواڵیی خۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای بەرێز نیچیرڤان بارزانی و كوری ئیدریس مستەفا بارزانی بەشدارییان كرد و و لە نزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی بەرێز كاك بابەشێخ حسینی سكرتێری گشتی و سەرجەم ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانیان بە بەرێزان كاك نیچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەریمی كوردستان و كاك مەسرور بارزانی و ژمارەیێك لە بەرپرسانی بالای پارتی دیموكرات راگەیاند.