ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

بەرز و پیرۆز بێ یادی 36 مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات سەرەخۆشی بە خانەوادەی خان سادق وەزیری رادەگەێنێ‌

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی

خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی هەروا بەردەوامە!

سپاس نامەی ناوەندی هاوكاریی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیو ساڵی 1397

چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان

‎بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9986384
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 37

خودموختاری بۆ ئەم قۆناغە!

مێژووی ناردن : Wednesday, April 04 @ 16:57:32 UTC

بێهروز ئەردەڵان
ئێران پێك دێت له‌ چه‌ند نه‌ته‌وه‌ و ئایینی جۆراوجۆر و به‌م پێكهاتانه‌وه‌ ئێرانی ئێستا پێك ده‌هێنن. به‌درێژای مێژووی ئه‌و وه‌ڵاته‌، سیستمه‌ تۆتالیتێر و ناوه‌ندخوازه‌كان ده‌سه‌ڵاتدار بوون و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش یه‌ك له‌دووی یه‌ك به‌دوای پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆیانه‌وه‌ بوون.  پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ و كاركردیان بۆ مانه‌وه‌ی زەبری قورسی لێداوه‌  و بۆته‌ هۆی دابڕانی به‌شێك له‌م خاكه‌ كه‌ تا ئێستاش كێشه‌ی قوڵ له‌سه‌ر هێندێک بەشی هەیەو ئه‌م شێواوی و له‌ده‌ستدانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باوه‌ڕ نه‌بوونی حاکمانی باڵادەست له‌ شه‌راكه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی پێك هێنه‌ری ئێران له‌ ده‌سه‌ڵاتدا.


 بۆ وێنه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا كه‌ له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی شێعه‌گه‌ری، ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رجۆره‌ به‌شداریێكی ده‌سه‌ڵاتی بۆ گه‌لانی دیكه‌ یاساغ کردووە، نه‌ك ته‌نیا مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێرانی پێخوست كردوه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتیه‌كانیشیان فیدای ئیدئۆلۆژی تەسکی تاقمێک كردوه‌. نیزامی سێكتاریسمی ئاخوندی كه‌به‌ شێعاری دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كان و كۆمه‌ڵێك دروشمی بێناوه‌رۆكی دیكه‌ هاته‌سه‌ركار، له‌دوای قایم كردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ پاشگه‌ز بووه‌ و له‌هێرش بۆ سه‌ر ئازادیخوازان رووی دیكتاتۆرانی به‌رله‌خۆی سپی كرده‌وه‌. ئه‌م ڕژیمه‌ به‌ فێڵ و چەواشەکاری هاته‌سه‌ركارو له‌ راستیدا ئه‌و دروشم و شێعارانه‌ی كه‌ به‌ر له‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌ڵی گرتبوون ته‌نیا بۆ هه‌ڵفریواندن و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات بوو، چونكه‌ به‌زووی ده‌ركه‌وت كه‌هیچ یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌دابوونی له‌به‌رنامه‌یدا نه‌بووه‌ تا بیخاته‌ باری كرداره‌وه‌. گه‌لی كوردی خه‌باتكاری ئازادیخواز كه‌ پێشڕه‌وی گۆڕانكاریه‌كان بوو له ‌ئێران و له‌پێناو ڕوخانی شاو گه‌یشتن به‌ دۆخێكی باشتر خوێن و قۆربانی دا، ڕژیمی تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ئاخوندی وه‌ڵامی هه‌موو خه‌بات و ماندووبوونه‌كه‌ی به ‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ژیانێكی ئینسانی، به‌ ئاورو ئاسن دایه‌وه‌ و به‌هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانی جیهاد له‌دژی جارێكی دیكه‌ كوردستانی كرده‌وه‌ وێرانه‌ و كۆمه‌ڵكوژی تێدا وه‌رێ خست. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كوردستان، هاوكات له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران تاوی دایه‌ سڕینه‌وه‌ی بیرجیاوازان و به‌هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حزاب و ڕێكخراوه‌ سیاسی و ئایینی و مه‌ده‌نیه‌كان كه‌شی دیكتاتۆری جارێكی دیكه‌ باڵی به‌سه‌ر ئێراندا كێشایه‌وه‌. لایه‌نی به‌هێزی دژه‌ ڕژیم كه‌ خۆی له ‌سازمانی موجاهیدینی خه‌لقدا ده‌بینێته‌وه‌، هه‌ر زوو دژاتیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێرشی فیزیكی  سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی ئاخوندی ڕاگه‌یاندو ئه‌و ئه‌سڵ و بنەمایانەی كه ‌له‌ سه‌ری دامه‌زراوه،‌ نه‌كرده‌ فیدای قازانجه‌كانی خۆی تا لەدەسەڵات بەشدار بێ، به‌ڵكوو ئازایانه‌ هه‌ڵوێستی گرت و تا ئێستاش كاربۆ سه‌قامگیركردنی ئێرانێكی ئازادو دیموكراتێك و پشتیوانی لە كوردستانێكی خودموختار ده‌كات كه‌مافی هه‌موانی تێدا پارێزراو بێت. یه‌كه‌م هێزی سه‌رانسه‌ری بوو كه‌هێرش و جینایه‌ته‌كانی سه‌باره‌ت به‌گه‌لی كورد ‌ مه‌حكوم كرد و پشتیوانی له‌داوا ڕه‌واكانی كورد ڕاگه‌یاند.  لەچوارچێوەی پشتیوانی لەکورد وداواکانی ،شۆڕای میللی موقاوه‌مه‌ت له ‌١٧ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری1362 گه‌ڵاڵه‌ی خودموختاری بۆ كوردستانی ئێران له‌ پێشه‌كه‌یێك  و ١٢ ماده‌ دا به‌تێكڕای ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانیەوە په‌سه‌ند كرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ كه‌ خۆی له‌م ١٢ ماده‌دا ده‌بێنێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
 ١_ناوچه‌ی خودموختار، ته‌واوی كوردستانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌. پانتایی جوغڕافیایی ئه‌م ناوچه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت.
٢_ئورگانی یاسادانان بۆ كاروباری ناوخۆیی كوردستانی خودموختار شۆڕای به‌رزی كوردستانه‌ كه‌ نوێنه‌رانی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌ده‌نگی گشتی، ڕاسته‌وخۆ، یه‌كسان و شاراوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرین. یاسای گشتی كۆماری له‌كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت. په‌سه‌ندكراوه‌كانی شۆڕای به‌رزی كوردستان نابێت به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای گشتی كۆماری بێت.
٣_به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كوردستان بیجگه‌ له‌شتگه‌لێك كه‌ له‌سه‌ڵاحیه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدایه‌، به‌ڕێوه‌بردنی باقی كاروباری ئابووری كوردستانی خودموختار له‌ سه‌ڵاحیه‌تی ئورگانه‌كانی خودموختاردایه‌. كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ی سروشتی و سه‌رمایه‌ی گشتی وه‌ڵات كه‌ گرینگی سه‌رانسه‌ری هه‌یه‌، له‌سه‌ڵاحیه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌ كه‌ به‌قازانجی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران به‌كاری ده‌هێنێت. له‌كوردستانی خودموختار یارمه‌تی ناوه‌ند ده‌كرێت بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌وسه‌رچاوانه‌.
٤_پاراستنی نه‌زمی ناوخۆیی كوردستانی خودموختار له‌ئه‌ستۆی ئورگانه‌كانی خودموختاره‌ كه ‌پرسنێلی به‌كه‌ڵك بۆ ئه‌و كاره‌ به‌ پێی ماده‌ی ٢ی گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌كراو داده‌مه‌زرێنن.
٥_كاروباری پێوه‌ند به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وە، ئاسایشی سه‌رانسه‌ری كۆماری و خۆراگری نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو پاسه‌وانی له‌سنوره‌كان، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی كۆماری له‌سه‌ڵاحیه‌تی كۆماردایه‌. ئه‌رته‌ش له‌كوردستانی خودموختار وه‌كوو باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران مافی ده‌ستێوه‌ردانی له‌ نه‌زمی ناوخۆیدا نیه‌.
٦_كاروباری پێوه‌ند به‌ تیجاره‌تی ده‌ره‌كی و گومریكات، دیاری كردنی نیزامی پوڵیی وماڵی وه‌ڵات، ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی پێوه‌ند به‌ بانكی ناوه‌ندی، ڕێك وپێك كردنی بودجه‌ی گشتی و گه‌ڵاڵه‌ی ئابوری كه‌ گرینگی سه‌رانسه‌ری هه‌یه‌و یان پێبه‌ندی سه‌رمایه‌دانن، له‌ سه‌ڵاحیه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ندیدایه‌. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باقی كاروباری ئابوری كوردستان له‌ سه‌ڵاحیه‌تی ئورگانه‌كانی خودموختاره‌. كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانی سروشتی و سامانی گشتی وه‌ڵات كه‌ گرینگی سه‌راسه‌ریان هه‌یه ‌له‌ سه‌ڵاحیه‌تی ناوه‌ند دایه‌ كه‌ به ‌قازانجی هه‌موو ئێران به‌كار ده‌بردرێت. له‌كوردستانی خودموختار ئورگانه‌كانی خودموختار،یارمەتی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن لەو بارەوە.
 ٧_زمانی كوردی، زمانی فه‌رمی خوێندن و نوسینی ناوخۆی كوردستانه‌ و له‌هه‌موو قۆناغێكدا خوێندن و نوسین بۆ دانیشتوانی كوردستان به‌ فه‌رمی ده‌ناسرێت. زمانی فارسی، له‌كوردستان  وه‌كوو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران زمانی ڕه‌سمیه‌ و له‌مه‌دره‌سه‌كان له‌گه‌ڵ زمانی كوردی ده‌خوێندرێت. نوسراوه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو باقی ئێران و هاوكات به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌روه‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ‌كوردستان به‌زمانی فارسی ده‌بێت. دانیشتوانی غه‌یره‌ كورد له‌ كوردستان له‌ بره‌و دان به‌فه‌رهه‌نگی خۆیان ئازادن و مافی خوێندنیان به‌زمانی خۆیان هه‌یه‌.
 ٨_هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی ناو جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ،وه‌كوو ئازادی به‌یان و ئازادی بڵاوكراوه‌ وئازادی دامه‌زران و هه‌ڵسوڕانی ئه‌حزابی سیاسی و یه‌كیه‌تیه‌كان و شۆڕاكانی كرێكاری و كه‌شاوه‌رز و مه‌ده‌نی، كومیته‌كانی دیموكراتێك، ئازادی هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ و شوێنی مانه‌وه‌ و ئازادی مه‌زهه‌ب له‌كوردستانی خودموختار وه‌كوو باقی ئێران دابین ده‌كرێت. دانیشتوانی كوردستان به‌ ژن وپیاو وه‌كوو باقی شوێنه‌كانی ئێران ئه‌بێت دوور بن له‌ هه‌رجۆره‌ جیاوازیێكی جنسی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێت هه‌موان له‌مافی  كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی به‌شدار بن. نیزامی دادوه‌ری كۆماریی یه‌كه‌ و له‌ كوردستانی خودموختاریش دادگاكان به‌پێی یاسای كۆماری و هه‌روه‌ها یاسا په‌سه‌ندكراوی شۆڕای به‌رزی كوردستان به‌ سكاڵانامه‌كان پێڕاگه‌یشتن ده‌كه‌ن. هێزی ئینتزامی كوردستانی خودموختار وه‌كوو هێزه‌كانی دیكه‌ی ئێران ،هێزی دادگوسته‌رین و پێبه‌ند به‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی حوكم و فه‌رمان و ده‌ستور و قه‌راره‌كانی موحاكم و لێپرسراوانی دادوه‌رین.
١٠_ئورگانه‌كانی خودموختار ئه‌ركدارن كه‌ له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌ كارێك كه ‌له‌سه‌ڵاحیه‌تی حكومه‌تی ناوه‌نددایه‌ خۆ بپارێزن و هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ن له‌ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا. به‌م شێوه‌یه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروبارێك كه‌ به‌سه‌ڵاحیه‌تی تایبه‌تی ئۆرگانه‌كانی خودموختار ناسراوه‌ خَوده‌پارێزن وده‌بێت هاوكاری ئۆرگانه‌كانی خودموختار بن له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا.
١١_حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دابین كردنی پێشه‌وه‌چونی خێراوپه‌ره‌ پێدانی هه‌موو ناوچه‌ دواكه‌وتوه‌كانی وه‌ڵات، ئه‌ركداره‌ كه ‌له‌ داهاته‌كانی گشتی به‌شێكی زیاتر بۆ نه‌هێشتنی دواكه‌وتووی كوردستانی خودموختار ته‌رخان بكات.
١٢_خه‌ڵكی كوردستانی خودموختار وه‌كوو باقی هاووڵاتیان له‌سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ڕێگه‌ی یاسایی و بێ هیچ جۆره‌ جیاوازیێك له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌ڵات به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی شۆڕای میللی موقاوه‌مه‌تی ئێران له‌مه‌ر خودموختاری كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كە  35ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه‌. له‌كاتێكدا ئه‌م شۆرایه‌ و سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران باوه‌ڕیان به‌مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بووه‌ ‌، ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی له‌سه‌ركوتی كورد و پێشێل كردنی مافه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و هاوكات موخالیفه‌كانیشی له‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ خۆیان كردۆته‌ ده‌مڕاستی ئێران و تا ئێستاش به‌بیری پان ئێرانیزم بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و ماوه‌یێك به‌شێك بوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئه‌م ڕژیمه، تا ئێستاش ددانیان نەناوە بەمافەکانی خەڵکی کوردستان‌. ئه‌و پان ئێرانیستانه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات نیشته‌جێن وهیچ جۆره‌ نفوزێكیان له‌ناوخۆی ئێران نیه‌ و ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ریان به‌ ڕاده‌ی خۆیان بچوك و كه‌مه‌، تا ئێستاش له‌ناو هێنانی كوردو كوردستان خۆده‌بوێرن و ئاماده‌ نین له‌هیچ كۆڕوكوبوونه‌وه‌یێك كه‌ باس له‌مافی گه‌لان بكرێت به‌شداربن، ئەوانە قورساییان له‌داهاتووی ئێران هه‌ر به‌ ڕاده‌ی ئێستا ده‌بێت و به‌هیچ جۆرێك ناتوانن ده‌وریان هه‌بێت له‌و وه‌ڵاته‌دا. پێویسته‌ و زه‌روریه‌ كه‌ هێزه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی و ئازادیخوازه‌كان  ئه‌و لا‌یه‌نانه‌ به‌ هێند وه‌رنه‌گرن و به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان حیسابیان بۆ بكه‌ن و ئه‌و هێزانه‌ ئاشت بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌داهاتوی ئێران نه‌خش و ڕۆڵیان ده‌بێت و بەدرێژای خەبات دژی دیکتاتۆری هاووسەنگەر و پشتیوانی ‌داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بوون . سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وه‌ك هه‌ڵگری دروشمی خودمه‌ختاری بۆ كوردستان ، به‌درێژایی مێژوه‌كه‌ی واقیع بینانه‌ بارودۆخی ئێران وكوردستانی تاوتوێ كردوه‌و له‌ سه‌ختترین قۆناغدا ڕێرەوی شۆڕشی لەسەر پێداگری لەسەر خواست و پڕانسیبەکانی درێژە پێداوە.  تا ئێستا  دوستایه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌ سه‌رانسه‌رییه‌كان پاراستوه‌ و به ‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی داوه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد و مافەکانی له‌ داهاتووی ئێراندا جێکەوتوو بێت.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان