ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 34 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی: پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێڕانی ماشینە بارهەڵگرەكان دەكەین

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10262860
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان خاڵی کۆکەرەوەی سازمان و حیزبەکانە!

مێژووی ناردن : Sunday, March 25 @ 11:02:29 UTC

بێهروز ئەردەڵان
سروشت وژینگەی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری کوردستان ، لەبار و دەوڵەمەند ودڵڕفێنە وهەڵکەوتەکەی وەهایە کەلە زۆر بوارەوە بە شاڕێ وبووکی ناوچە دێتە ئەژمار.سەرچاوەی ژێر زەوی وسەرزەوینی ،ژێرخان وسەرخانی لەپلەی هەرێ بەرز داناوە و به‌پێی ئەم تایبەتمەندیانە کەبۆتە بەڵا بۆگیانی، نا ئارامی وناسەقامگیری وژیانێکی تفت وتاڵ وبەڵا و ناخۆشی و نەهات وپاکتاوکردن بۆتە چارەنووسی.


 چاوی ته‌ماحی داگیرگەران ودژمنانی مرۆڤایەتی له‌سه‌ر بووه‌ و له‌پێناو ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی خێر وبیری‌ ده‌یان پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی گێڕدراوه‌.ساڵهای ساڵە لەبەردەمی هێرش وفەوتانە وهەتا ئەم چرکەساتەی ژیان ، دژمنان بە بەرگ وبیری جیاواز هەوڵی نەمانی دەدەن وگەلەکۆمەی لێدەکەن. ئیمپڕاتورە شکستخواردوەکانی ڕابردوو کە ئێستا لەشێوە وشکڵی عەمامە وسوڵتان بەدیارکەوتون ،هەموو ناکۆکیەکانیان لەسەر بنەمای تواندنەوەی گەلی کورد کۆتایی هێناوە وشەڕی دەیان ساڵەیان بەهۆی ڕێکەوتن لەسەرچۆنیەتی دابەشکاری خاک وگەلی ئەم نەتەوە خاوەن شارستانیە کۆتا پێدەهێنن .
ئه‌م زۆڵم و زۆرو ستەمەی داگیرگەران بە هۆکاری خیانەتکاران ودژمنانی نێۆخۆیی سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان و نیشتمانەکەی،چەمکی ناسیونالیست وڕزگاری لەنێو جەماوەری کوردستان بە پێی سروشتێکی مرۆڤانە پەرەپێداوە وبەلەبەرچاوگرتنی ڕەهەندەکانی خەباتێکی مودێڕن، زه‌رووره‌تی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاریخوازانەی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی هێناوەتە‌ ئاراوه‌و وا زیاتر له‌سه‌ده‌یێكه‌ خه‌باتی بێوچانی ده‌ستی پێكردوه‌ وله‌پێنا رزگاری خاك وگه‌لدا،هه‌زاران كه‌س گیانی پاكیان ‌ لەڕێگەی ئەم كاروانه‌ درێژ مەودایەكه‌خۆی له‌ رزگاری لەژێردەستی وئازادی ودیموکراسیدا ده‌بینێته‌وه‌، بەخشیوە.
خەبات بۆ ئازادی تێچووییکی زۆری گیانی بووە وشۆڕش لەدووی شۆڕش دەستی پێکردووە.بەرخودان وگیان بازی بۆ مانەوەی گەلێکی کۆڵنەدەر زۆرجار کەوتۆتە لێواری ڕمانێکی درەنگ ڕابوونەوە وبەم دۆخەش ڕەچاوی بنچینەکانی ماف وئازادی کردووە ولەهیچ حاڵەتێکدا ناسیونالیستێکی بەرچاوتەنگ وڕەگەز پەرست بەواتای ڕق وتۆڵە لەم جووڵانەوەدا جێگەی نەگرتووە،بەڵکوو ڕەووتی ئازادیخوازانەو خۆڕاگرانەی لەهەردوو لایەنی نیزامی وئیدئۆلۆژیک لەسەر پێوەر وستانداردە مرۆڤایەتیەکان بردۆتە پێش. بزاووتی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کە زادەی کۆی بیروچوونی كۆمه‌ڵگای كوردستانە، بەپێی نەرێت ئازادی بیروباوه‌ر له‌پێشه‌وه‌ی کاروخه‌باتی گه‌له‌کەی بووه‌ و هیچ هێرش وگژەباییکی ڕۆژگار نەیتوانیوە ڕێڕەوی کورد وکوردستان بەبیانووی هێرشی فەرهەنگی وقڕکردن بگۆڕێت وبیخاتە سەر ڕێچکەییک کە ببێتە بەهەمهێنەری ڕێکخراوەی توندڕەو لەجۆری داعش وهتد.............. 
خاوه‌نی ئەم فه‌رهه‌نگەیە وڕێچكه‌و ڕێبازی دیاره‌ ولە هه‌موو سه‌ختیه‌كانی ڕِۆژگاریدا کە پڕانسیبەکانی خۆی پاراستوه‌ ، ئازادی ودیموکراسی خاڵی جەوهەری ونەگۆڕی موبارزەی بوون. خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی بۆ ئەم نەتەوە دابەشکراوە‌ زه‌رووره‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گرەو وهیچ هێزێك ناتوانێ به‌بی هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه‌ لەپانتایی ئەم شۆڕشەدا جێگه‌وپێگه‌ی هەبێت.بابەتە نەتەوەییەکانی لەگەڵ پێوەرەکانی ئازادی تاک وکۆمەڵگا و چینەکان هاووتا کردووە و بەبێ ڕەد کردنەوەی بەرانبەرەکانی ،هەڵگری زامەکانی مرۆڤایەتی وخەمەکانیەتی وبەبێ دوو دڵی خەبات دەکا بۆ ڕزگاری وئازادی نەتەوەو نیشتمانەکەی. جووڵانەوەی مافخوازانەی نەتەوەکەمان لە جێگەییکەوە بۆ جێگەییک جیاوازی هەیە ولە ئێران کە ڕژیمێکی دڕندە ودیکتاتۆر حاکمە و تەنیا چەک هێزی یەک لاکەرەوەیە ودیالۆگ لەکەڵ ڕژیمەوە واتای نیەو ڕەدکراوەیە،بەم پێیە سەبک وجۆری خەباتی دیاری کردووە.
‌لەوکاتەوە كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ تاجه‌وه‌ بۆ عه‌مامه‌ی ئاخوندی گۆڕِدرا و ڕِه‌نجی كورد بەفیڕۆ ڕۆشت و‌ بێ ئاکام مایەوە، شۆڕشی کوردلەكوردستانی ئێران به‌گوڕِتر له‌رابردوو ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی بەردەوامی به‌رخودان لەپێناو مانەوەو سەروەری نەتەوەیی، چه‌ندین حیزب و ڕێكخراو به‌هه‌ڵگرتنی بیر وئیدئۆلۆژی جۆراوجۆر‌ هاتنه‌ مه‌یدان و هێزەکان به‌پێی توانای خۆیان شه‌ڕیان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ڕژیمی ئاخوندی ڕاگه‌یاند. لەم کاتەدا کە کوردستان ببووە سەنگەری ئازادیخوازان وخەباتکارانی سەرانسەری لەخۆی کۆکردبۆوە، بووە مەکۆی هەموو بیروچونێک. له‌ژێر كاریگه‌ری وهیژموونی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات بەڕێبەرایەتی شۆڕەوی،زۆربه‌ی حیزبه‌كان به‌ باکگراوەندێکی چینایەتی وبەدوور له‌ خواستی خه‌ڵك تاویان دایه‌ خه‌بات و به‌هێنانی ئایدیای جۆراوجۆر بۆ ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان،جۆره‌ پێك دادانێكی فكریان دروست كرد کە بەخۆشیەوە ئێستا ئەم پێکدادانە کەم بۆتەوەو خاڵەهاووبەشەکان بە بنەمادەگرن بۆ دۆستایەتی.
بەداخەوە لە سەرەتای شۆڕش پێكدادانه‌کان بووه‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێكی خه‌ڵك و به هۆی سوربوون له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئایدیای زاڵ به‌سه‌ر گه‌لی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و كولتوری چه‌ند هه‌زارساڵه‌، هەوڵ دەدرا ڕه‌هه‌ندی خه‌بات له‌ جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ به‌ره‌و و شۆڕشی چینایه‌تی بەرن و کۆمەڵگا بکەن بە چەندبەشەوە. ئه‌و هێز وپۆَتانسیه‌له‌ی كه‌ پێویست بوو له‌به‌رانبه‌ر ڕژیمدا به‌كار ببرێت، به‌كار نه‌هات و به‌م هۆیەو چه‌ند عاملی دیكه‌   شۆڕش وسەرهەڵدان ڕووی لەلاوازی كردەوە. له‌م دەمەدا، زه‌رووره‌تێك خۆی ده‌ر ده‌خست ئەویش دامه‌زران و شكڵدان به‌ سازمانێكە كه‌ خۆی له‌ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێراندا بینیەوه وبە هەڵگرتنی بیرو ئیدەی نەتەوەیی هاتەمەیدانی تێکۆشان. ئه‌م ته‌شكیلاته‌ به‌ بیری ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی وخاک له‌سه‌ربنه‌مای فه‌رهه‌نگ وكه‌له‌پووری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نزیک بەچوار ده‌یه‌ به‌رله‌ئێستا هاته‌ مه‌یدانی خه‌بات وسەنگەری تێكۆشانی گه‌لی كوردی ئاوەدان کردەوە. سازمانی خه‌بات،هه‌رله‌ ده‌سپێكی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ و شۆڕشگێرانه‌ی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی،رێبازێكی بۆ خۆی دیاری كردكه‌ئێستا بۆته‌ ڕێچكه‌ی گشتی و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌سه‌رده‌مێك خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیان به‌ دوا كه‌وتوو وه‌سف ده‌كردو وئێستاش لەوپەری لاوازیدا پلار دەهاون، به‌ توندی دژایه‌تی ئه‌م هێڵه‌یان ده‌كرد.
بۆ به‌رگرتن کاروچالاکی سازمانی خه‌بات له‌ ناوچه‌كانی كوردستان،زۆرترین كێشه‌و له‌مپه‌ریان دروست كردو هێزیان بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌شكیلاته‌ نه‌ته‌وەییه‌‌ به‌كارهێناو زۆرجار گه‌له‌كومه‌ی لێكراوه‌.
هه‌وڵیان داوه‌ پشتیوانانیشی لێدوور بخه‌نه‌وه‌وبه‌ بۆختان هه‌ڵبه‌ستنی ناڕه‌وا، به‌ساڵ ومانگان له‌هه‌موو یارمه‌تیێكی ماڵی بێبه‌شكراوه‌. ڕێكدەکە‌وتن له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی و نه‌یارانه‌ هه‌موو جۆره‌ پیلانێكی له‌ ناوچونیان گێڕاوه‌،به‌ڵام ئه‌و ئامانج و هێڵ ونیشانه‌ی كه‌ سازمانی له‌سه‌ردامه‌زراوه‌،هێما ونیشانێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیە، ‌نه‌ك نه‌یاران به‌م بۆنه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ لاوازی بكه‌ن به‌ڵكوو دژایه‌تی ئه‌م هێزانه‌ بۆته‌ تویشوی  خه‌باتی خەڵک و سازمان وباشتر له‌هه‌ركاتێكی دیكه‌ له‌مه‌یدانی موباره‌زه‌دا پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی سه‌ربه‌خۆی وسەروەری کردۆتەوە وئەسڵەکانی پاراستووە‌. سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران هاووكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ وپارتیزانانه‌ی له‌دژی ده‌سه‌ڵاَتی ڕژیمی ئاخوندی،هه‌وڵی داوه‌ نه‌یارانی سیاسی وبیری ڕەدکردنەوە له‌وه‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ كوردستان موڵكی تاقمێكی تایبه‌ت نیه‌و فره‌چه‌شنی ئەوە دەخوازێت، هه‌موان باوەڕ به‌ پلۆرالیزمی سیاسی بهێنن.ناسیونالیست وەک چەمک‌ كه‌ ئێستا بۆته‌ بیرێكی سه‌رده‌میانه بۆ ژێردەستەکان‌ ،ده‌کرێت بکرێتە بنچینە وخاڵی کۆکەرەوەو هاووبەش . ڕزگاری نەتەوەونیشتمان وەک پڕۆسە ،کاکڵی خەباتە و‌ده‌توانێت هه‌موو له‌ ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه‌وله‌پێناو ڕزگاری گه‌لی كوردا هیزی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون زیاتر دەکات.بێگومان نه‌ته‌وه‌یێكی وه‌ك كوردكه‌ خاوه‌ن پێناسه‌ وناسنامه‌ی خۆیه‌تی وله‌ باری شوناسی نەتەوەییەوە كه‌می نیه،‌له‌زۆر بوعدەوە سه‌رچاوه‌ی هزره‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌. کورد پێویستی به‌ سازمان وحیزبی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ تا بتوانێت کارایی هەبێ وببێتە نوێنەری موبارزەکەی ‌‌.سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران هه‌رله‌ یه‌كه‌م ده‌سپێكی كاری شۆڕشگێرانه‌یه‌وه‌،دووچه‌مكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی لێك گرێ داوه‌و كاری بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌كه‌ تاكی كورد به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ ونیشمانه‌كه‌ی ئاشنا بكات .ڕابردوو ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌ هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ بێ له‌به‌رچاوو گرتنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگاته‌ ئامانج وئیمه‌ی كوردیش كه‌ قوربانی پیلان وبیرۆی چه‌وت و داسه‌پاوی داگیركه‌رانین،ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر له‌لامان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ته‌قلیدیه‌ شمولیەکان هۆی بزڕِكاندنی شۆڕشی خه‌ڵكی وخاو بوونەوەی شۆڕشن .کوردبه‌هۆی كولتور و شارستانیەکەی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ خۆی هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن پێناسه‌ی خۆیەتی و وه‌ك کاراکتەرێکی مه‌یداندارو كارا ولەچوارچێوه‌ی به‌ها وبنه‌ما نیشتمانیه‌كان بۆ ڕزگاربوون له‌ژێر ده‌ستی سەرهەڵدانی دەست پێکردووە. . سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وەک بەشێک لە جووڵانەوە هه‌ڵقوڵاوی رۆحی خه‌بات و خۆراگری گه‌لێكی خه‌باتكارو به‌دیفاعه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كوشت وكوشتاری گەلەکەی له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندیەوە، خه‌باتی خۆی له‌ پێناو ڕزگاربووندا بۆ ساتێك نه‌وه‌ستاندوه‌و به‌ بێ سڵ كردنه‌وه‌ له‌ هێرش وهێزی داگیركه‌ران،ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئازادی ده‌بڕێت وبۆ گوڕدان بەکورەی خەبات،وەک کاراکتەرێکی چالاک لەناوەندی هاووکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کاربۆ ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی و گەیشتنی نەتەوەکەمان ئامانجەکانی دەکات.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان