ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 25 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

بەرز و پیرۆز بێ یادی 36 مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات سەرەخۆشی بە خانەوادەی خان سادق وەزیری رادەگەێنێ‌

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی

خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی هەروا بەردەوامە!

سپاس نامەی ناوەندی هاوكاریی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیو ساڵی 1397

چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان

‎بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9986388
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 37

رۆژی جیهانی ئاو و دۆخی ئاو لە ئێران

مێژووی ناردن : Friday, March 23 @ 16:46:36 UTC

خەباتمێدیا: دووی خاكەلێوە (22ی مارس) بە رۆژی جیهانی ئاو ناودێر كراوە. هەموو ساڵێك لەو رۆژە دا رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەو بۆنەوە راپۆرتێك لەسەر دۆخی ئاو لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئاو دەخاتەروو. 
ماڵپەری بەرنامەی ژینگەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەو شێوە پێناسەی بابەتی ئاو دەكات: هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەی بنەرەستی سرووشتی بۆ كێشەی ئاو لە سەدەی بیست و یەكەم.



ئەو ماڵپەرە دەنوسێ كە مەبەست لە دۆزینەوەی رێگەی بنەرەتی سروشتی،  چاندنی دارستانی زیاتر، كێشانی ئاوەی رووبارەكان بۆ دەشتاییەكان و ژیانەوەی چاڵاوەكان و دروستیكردنی باڵانسی دووبارە لە چەرخەی ئاویی ناوچەكان.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە ئێستادا نزیك بە 844 ملوێن كەس بۆ بەدەستهێنانی ئاو لەگەڵ كێشە بەرەوروون. كە ئەو رەقەمە لانیكەم 200 ملوێن كەس زیاترە لە ئاماری پێشتر. بە زمانێكی دیكە لە ئێستادا لە هەر 9 كەس كەسێك دەستی بە ئاوی تەندروست لە نزیك رووبارەكانی خۆی ناكات.
ئامارە نوێكانی ئەم راپۆرتە بە چەند خاڵی گرینگ لە گەیاندنی ئاو لە ئاستە جیاجیاكان ئیشارە دەكەن: 
گەیاندنی ئاوی تەندروست: بە حاڵەتێك دەوترێ كە ئاو، پاڵاوتە كراوە، لە تاقیگە دەرچووبێ، بە لوولە گەێندرابێتە ماڵەكان و هەمیشەیی بێ. نویك بە 5.2 ملیار كەس یانی نزیك بە 71 لەسەدی خەڵكی جیهان دەستیان بەو رێژە ئاوە دەگات.
گەیاندنی ئاو بەشێوەی سەرەتایی: دەستراگەێشتن بە ئاو بەشێوەی كاتی: ئاوی لوولەكەشی، ئاوی بیر، كانی و سەرچاوە پارێزراوەكان، ئاوی راگیراوی باران، گەیاندنی ئاو بە تانكەر. 1.3 ملیار كەس بەو شێوەیە دەستیان بە ئاو رادەگا.
گەیاندنی ئاو بەشێوەی سنووردار: برینی رێگەیەكی دوور بۆ بەدەستهێنانی ئاو. چوون و گەراوە زیاتر لە نێو سەعاتی بوێ، لەگەڵ ئەو كاتەی لە سەرە و ریزدا دەوێستن بۆ ئاو.
ئاوی سەرزەوی: بەكارهێنانی راستەوخۆی ئاوی رووبار، بەنداو، گۆل، جۆگە و كارێز، ئەو جۆر بەكارهێنانەی ئاو زۆرجار نەخۆشی بە دواوە دەبێ.
بەپێی راپۆرتی فەرمی بەرنامەی هاوبەشی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، ئاماری حەشیمەتێك كە لەو ساڵدا دەستیان بە گەیاندنی ئاو بەشێوەی سەرەتایی گەیشتووە بریتی بوون لەو وەڵاتانە:
ئێران لە كۆی حەشیمەت 94,8، ئازەربایجان 84,3، ئەفغانستان 62,9، ئەرمەنستان 98,9، بلاروس 98، بوسنی هێزیگوین 97,6، كرواسی 99,5، گورجستان 93,2، قەزاقستان 91,1، قرقیزستان 87,2، مەقدونیە 96,7، مولداوی 86,6، مونتینێگرۆ 97,6، پاكستان 88,5، روسیە 96,3، سربستان 91,1، تاجیكستان 74,1، توركەمنستان 94,4 و ئوكراین 97,7.
ئامارە نوێكان ئەوە نیشان دەدەن كە لە ئێستادا 60 لەسەدی خەڵكی جیهان لە ناوچەگەلێك دەژین كە گرفتە ئاویان هەیە. گرفتی ئاوی بەو مانایە كە لەو ناوچانەدا، ئەو سەرچاوە ئاویانە بوونیان هەیە بەشی پێداویستی خەڵكەكەی ناكا.
دۆخی ئاو لە ئێران
ئێران یەكێك لەو وەڵاتانەیە كە گرفتی ئاوی بووەتە دیاردەیەك تیایدا و لەپاڵ ووشك بوونی زۆرێك لە گۆل و چاڵاوەكانی ئێران، بەرپرسانی رژیم لەو بارەوە هەواڵی ئەوە دەدەن كە لە 600 دەشت و پانتایی ئێران، 355 دەشت بێ ئاوە.
گۆرانی كەش و هەوا لە جیهان، ماوەیەكە خۆرهەڵاتی ناوەراستی تووشی ووشكەساڵی زیاتر كردووە و لە ئێرانیش 14 ساڵە ووشكەساڵی ئێخەی زۆرێك لە ناوچەكەكانی وەڵاتی گرتووە.
خراپی ئەو گۆرانە بەجۆرێكە كە بەرپرسانی رژیم رایانگەیاند كە ئەوساڵ كەمترین رێژەی بارانبارین لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا تۆمار كراوە.
مەعسومە ئیبتكار سەرۆكی پێشووی رێكخراوی ژینگەی رژیم خاكەلێوەی ئەو ساڵ رایگەیاند كە چاڵاوەكانی "بەختگان" "جازمووریان" و گاوخونی" بەتەواوی ووشكیان كردووە كە ئەوەش بۆتە هۆی لەنابردنی 30 لەسەدی سەوزەڵانی ئێران و زەوی زۆرێك لە پارێزگاكان نزیك بوونەتەوە لەوە كەڵكیان نەمێنێ.
ناوبراو وتوویەتی كە زەویەكانی ئێران بە ئاستێكی زۆر زایە بوون و كەڵكی بەكارهێنانیان نەماوە و زەوی زۆرێك لە پارێزگاكان بە هۆی بەكارهێنانی زیاد لە حەد و لێدانی بیری زۆر گەیشتووەتە خاڵی بێ گەرانەوە.
هەر لەو بارەوە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز نووسیویەتی كە لە 31 پارێزگای ئێران، 12 پارێزگا لە 50 ساڵی داهاتوودا كۆتایی بە ئاوی ژێر زەوی خۆیان دێنن.
بە بەداواداچوون و گوێگرتن لە بەرپرسانی رژیم لە رۆژی جیهانی ئاو، دەری دەخات كە ئەو رژیمە بەرنامەیەكی بنەرەتی و گشتی بۆ چارەسەر و بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو مەترسیە ژینگەییەدا نیە.
لە ئێستادا شەری ئاو لە ئێران سەری هەڵداوەو لەبارەی كێشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر ئاو وریایی دەدرێ كە دەستپێكی ئەو كێشە و شەرەمان لە چەند رۆژی رابردوو لە پارێگاكانی ناوەندی ئێران بینی.
بەتایبەت نارەزایەتی جوتیارانی ئیسفەهان بە گواستنەوەی ئاوی زایندەروود بۆ یەزد، لە ساڵانی رابردوودا لە ئارادا بووەو لە ساڵی 91دا ژمارەیەك لە جوتیاران لولەی ئاوەكەیان شكاند كە ئەو كارە بووەهۆی ئەوەی كەونە بەر پەلاماری هێزەكانی رژیم و ژمارەیەكیان لێ بریندار و دەستبەسەر بكرێ.
لەم چەند حەوتووەی دواییدا جوتیارانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان كۆبوونەوەگەلێكی نارەزایەتیان بەرێوەبرد وەك پارچەكردار بە نەدانی حەقی ئاوی خۆیان و دروست بوونی كێشە بۆ كشت و كاڵەكانیان. ئەو جوتیارانە كەوتنە بەر پەلاماری هێزەكانی رژیم و ژمارەیەكیان لێ بریندار كرا. لە كاردانەوە بەو هەنگاوی رژیم و بەدەمەوە نەهاتنی داواكانیان رۆژی 25ی رێبەندان لە نوێژی هەینی دا بە پێچەوانەی پێشنووێژەكە نوێژیان دابەست و دروشمی "پشت لە دژمن و روو لە نیشتمانیان" بەرز كردەوە. 

سەرچاوە رادیۆ فەردا.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان