ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 60 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10795408
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

راپۆرتی سەرسوورهێنەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لەبارەی ئێرانەوە

مێژووی ناردن : Wednesday, March 14 @ 18:17:59 UTC

و. فرمێسك ئەردەڵان
شکستی بانکەکان، دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی و بێ بەرنامەیی و بێ سەرووبەرەیی دەسەڵات. بەجۆرێك کە میلیارها دولار وامی بەبێ كەفالەت و زەمانەت داوەتە تاقم و دەسەتە جیاجیاكانی نێو دەسەڵات و حکوومەت ووەش بۆتە بەڵایەك بۆ ئابووری و هۆی دابەزینی دۆخی ئابووری و درووس بوونی نەخدینەی بێ ئاکامە. لە راستیدا ئەو پووڵانەی لە ساڵانی رابردوودا بەو كەسانە دراوە كراوە بە دولار و لە ئێران براوەتەدەر. 
نرخی ئەرز لە ساڵی داهاتوودا هەڵدەكشێ، كە ئەمە لانی کەم دوازدە لەسەد هەڵاوسان درووس دەکات. سروشتیە كە بەم دابەزینەی ئێستای ئابووری ئێران، ئەم نرخی هەڵاوسانە زۆر مەترسیدارو کوشەندە دەبێت.



بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئابووری ئێعتداڵ، لە کاتێکدا سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بەردەوام پێش بینی ئەرێنی لەبارەی گەشەسەندنی باری ئابووری ئێران  راگەیاندوە، بەڵام دوا پێش بینیەكانی سەندوقی نێونەتەوەیی دراو رووی راستەقینەی بەخۆیەوە گرتوە و نا ئەومێدی لە ئابووری ئێران لەم راپۆڕتەدا بە ئاشکرا دەبینرێ. ئەوەی کە چەندین ساڵە دەشاردرایەوە و هەموو پشتیوانیە جیهانیەكان لە پێشکەوتنی باری ئابووری لە ئێران گۆڕیا بە دروشم و ئاماری  بێ بنەما.
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە کاتێکدا باس لە  دابەزینی نرخی تورم لە ئێران دەکات كە لە درێژەدا پێش بینی ئەوەی كردووە كە لە ساڵی داهاتوودا نرخی ئەرز دیسانەوە هەڵكشان و بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێ كە ئەوە لانی كەم 12 لەسەد هەڵاوسان بەرهەم دێنێ. روونە كە بە دابەزینی و خراپی دۆخی ئابووری ئێران نرخی هەڵاوسان زۆر مەترسیدار و كوشەندە دەبێ. لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا بە سەرنجدان بە زانیاری بانكەكان و نەگەرانەوەی ئەو زانیاریانە بۆ بانكەكان، سەندوقی نێونەتەوەیی دراوخوازیاری شەفافیەت و ئاشكراكردنی وەرشگستەیی زیاتری بنكەكانی ئێران بووە.
هیئەتی بەرێوەبەری سەندوقی نێونەتەوەیی دراو لە راپۆڕتی خۆی دا جارێكی دیكە پێداگری لەسەر پێویستی چاكسازی بەپەلە لە بەشی دارایی كردووەتەوە.  ئەو ناوەندە سوورە لەسەر ئەوەی كە رژیمی ئێران واز لەو پێداگریە بێنێ و دۆخی سەلامەتی بانكەكان دیاری بكات. هێندێک لە بانکەكانی ئێران بە هۆی رێژەی زۆری دواكەوتنی قەرز لەسەریان و هیوایەكیش بۆ وەرگرتنەوەیان نیە ، بە كردەوە وەرشگست بوون. سەندوقی نێونەتەوەیی  دراو داوا لە رژیمی ئێران دەکات پشتیوانی دارایی بەو بانكانە بدات كە دەكرێ رزگار بكرێن و چارەنووسی ئەوانی دیكەش روون بكاتەوە.
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو بەكەمكردنەوەی گەشەی  ئابووری بەشی نەوت لە بەشەكانی دیکە  ناراستەوخۆ دابەزین و داكشانی بەشەكانی دیكەی راگەیاندووە. 
بچوك بوونی ئابووری غەیرە نەوتی نەوتی شەشەمین ساڵی خۆی تێپەڕ دەکات كە بە مانای  پەرەسەندنی رێژەی بێكاری و هەژاری  هۆی داخستنی کارخانە و کارگەکان، دێ.
هۆکاری شکستی  بانکەکان چیە؟
وەك لە پێشەكیەكەدا هاتووە یەكێك لە هۆكان گەندەڵی و بێ سەرەوبەرەیی دەسەڵاتە بەجۆرێكە كە ملیارها دولار وامی بێ زەمانەت دراوە بە دەستەو تاقمەكانی نێو دەسەڵات و ئەوەش بووتە بەڵای گیانی ئابووری و بووتە هۆی زۆربوونی نەخدینە بێ ئاكام. 
یەکێكی دیكە لە کێشەکان خستنەبازاری پووڵی زۆرە، کە بانکەکان نیانداوە بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو تەنیا لە خزمەت دەسەڵاتداراندا بووه و زۆربەی سرمایە بە دەستی ئەوانەوەیە و بە مانای ئەوەیە کە بە كردەوە گەندەڵی لە سیستمی بانکی دا مەجاڵی بە گەشەی ئابووری لە رێگەی ئەو بانكانەوە  نەداوە.
هەروەها بەسەرنجان بەوەی کە مافیای دەسەڵات قەرزی چەن ساڵە نادەنەوە، ئەوەش وای كردووە كە بانکەکان نەتوانن  ئەو قەرزانەی بانكی ناوەندی كە لەسەریانە بدەنەوە. دەكرێ ئەو حاڵەتە بە وەرشكستی بانكەكان ناو بەرین. لەلایەكی دیكەوە خودی دەوڵەت و باقی دامەزراوە کانی وەك بیمە شکستیان هێناوە و ئەم دۆخە ئاڵۆزە لە ژمارەیەك بونگای دەوڵەتی و مافیای شكستخواردوو پێكهاتووە و ئەوانەی کە لەم رێگەوە پووڵی زۆریان سەر یەكناوە وڵامدەر نین.
یەکێكی دیكە لە کێشەکانی حكومەت كەمكردنەوەی مووچەخۆرانە. لە ناوەراستی دەیەی هەفتاوە لەگەڵ زیاتر بوونی لاوان، حكومەتەكان خۆیان لە وەرگرتنی لاوان بواردووە لەبەر ئەوەی نەیاندەزانی ئەو هێزە تازەیە چۆن بەكار بێنن و وەرگرتن حكومەتی هەر زوو كەمی كرد. سروشتیە بە كەمكردنەوەی وەرگرتنی هێزی نوێ لە دامودەزگاكانی حكومەت، ئاستی دانی ماڵیات  و دانی پووڵ بە سەندوقی خانەنشینی دابەزیوە و هەر بەم هۆیەوەیە كە ژمارەیەی خانەنشینان زۆر زۆرە لە كاتێكدا ژمارەی كارمەندی فەرمی كەمی كردووە و راكێشانی پووڵ لە سەندوقی خانەنشینی زۆر زیاترە لە دانانی پووڵ تیایدا.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان