.jpg)
خەباتمێدیا: رۆژی یەک شەممە ٢٠رەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە جینایەتكارەكانی رژیم، لە بەندیخانەی خوی بەندكراوێكیان بەناوی جەواد گوڵنیەت لەسێدارە داوە.
جێی باسە ناوبراو خەڵکی دێھاتی حەسار سەفلی خۆی بووە و خاوەنی دوو کچی چکۆلەیە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو ئێعدام كراوە گوتویەتی: ناوبراو ھەر وتویەتی کە بێتاوانە، بۆیە ئێمە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە، لەگەڵ باقی ئەندامانی خێزانەکەی سەردانی زیندانمان کردو داوامان لە سەرۆکی زیندان کرد کە حوکمی ئێعدامەکەی دواخرێ، بەڵام سەردانەکەمان بێ ئەنجام بوو وە لە کۆتاییدا ناوبراو ئێعدام کرا.