KHABAT media - پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10522275
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ۸ ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان!

مێژووی ناردن : Wednesday, March 07 @ 18:41:13 UTC

 
 ڕۆژی ۸ هەشتی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتانە و ساڵانە لەم ڕۆژەدا  دەستکەوتە کۆمەڵایەتی وئابوری و سیاسیەکان دەبنە هۆ بوڕێکخستنی ئاهەنگ و سیمیناری جۆراوجۆرو کۆڕو کۆبونەوە ئەنجام ئەدرێت.ئەم ڕۆژە کە داستانێکی لەپشتە وڕەمز وشکۆی ژنانی کۆڵنەدەر وشێلگیرە بۆگەیشتن بە بەرابەری وجیهانێکی مرۆڤ تەوەر،دەکەینە دەرفەتێک تا سڵاو بنێرین بۆ ئافرەتانی وەڵاتەکەمان وپیرۆزبایی گەرمیان پێشکەش بکەین.هاووکات دەستخۆشیش بنێرین بۆ ژنانی چالاک وپیاوانی ئازادیخواز وپشتیوانی مافی ئافرەتان.


 ڕێزوپێزانینی ڕێکخراوی ئافرەتان ،بە ئافرەتانی پێشمەرگەوچالاکان وئەندام ولایەنگرانی ڕێکخراو دەگەیێنین ودڵخۆشیان دەکەین بەوەی کە خەباتی ئافرەتان پڕ بەرهەمە ولەسایەی تێکۆشانی ڕێکخراوەکانی ئازادیخوازە کە ئافرەت بوونەتە سەرقافڵە وپێشەنگی ڕاپەرین لە ئێران.
پەیام وکاکڵەی ڕێکخراوی ئافرەتان کە خۆی لە ئازادی وبەرابەریدا دەبینێتەوە، لە ڕەهەندی جۆراوجۆرەوە موبارزەی بۆ ئازادی تاوداوەتێ وبە ئاوێتە کردنی خەباتی نەتەوەیی کەلەسەر بنچینە وبنەمای سیاسەتەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دامەزراوە وبەیەکێک لەئۆرگانە گرینگەکانی ئەژمار دەکرێت،بە ئارمانجی شۆڕشێکی چینایەتی وڕزگار بوونی ئافرەت و ووشیاری ئەم توێژەگرینگە پشت گوێ خراوەی کۆمەڵگای ئێران وکوردستان، کاری ڕێکخراوەیی دەست پێکردووە.
پڕۆسەی ڕێکخستنی کۆمەڵگاکەمان زۆر بۆ گرینگە ولەگەڵ  ئەرکی  کاری ڕێکخراوەیی وتەشکیلاتی و بە گرفتی جۆراوجۆر وقۆناغێکی پڕمەترسی وهەستیار، بەدرێژای کاروچالاکیمان، لە پەیامی مرۆڤ تەوەری دوور نەکەوتووینەتەوە و بە گرێدانی کۆڕو وسمینار وڕێگەی جۆراوجۆر لەهەوڵی بونیادنانی ژینگەییکی ئارامیشدا بووین.
ئافرەتانی خەباتکاروشۆڕشگێڕ!
پێویستە ڕێکخراو ودامەزراوەکانی ئافرەتان بە کەڵک وەرگرتن لە مێژووی دەوڵەمەندی ئافرەتانی وەڵاتەکەمان،ژیانی ناودار وپێشەنگانی بزاوتە گشتگیرەکەمان بکەنە وانە وئیلهام بەخش وبە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابوری، مەکتەبی هزری و ڕۆشنگەری ئافرەتانی کوردی پێ دەوڵەمەندتر بکەین. وەک چۆن خولقێنەرانی ڕۆژی 8ی مارس یاد دەکرێنە وهەموو ساڵێک لەبۆنەکاندا ژیان نامەیان باس دەکرێ وڕێزیان لێدەگیرێت، بەو شێوەش پێویستە ئاوڕ لە سەرمایە کانی خۆمان بدەینەوە و بەتێکەڵ کردنی ژیان و ئەزموون وڕچەشکێنەکانیان ،هاوپێوەندی وهاووتەریبێک لەنێوان خۆمان وئەوان دروست بکەین وجیلی داهاتوو بەوە ئاشنا بکەین کە ئێمە خاوەن دەیان ئافرەتی بەتوانا وفیداکار بووین و لەم پێوەندیەدا لەهیچ گەل ونەتەوەێیک کەمتر نین.
ئەگەر باس لە دیاری کردنی ڕۆژی ۸ ی مارس بکەین دەبێ بگەڕێینەوە بۆ 1856 کە هەزاران ژن لە نیویۆرک لە بەرامبەر ناچارکردنیان بە کارکردنی زۆر، ڕژانە سەر شەقامەکان و لە لایەن پۆلیسەوە بە توندی ڕوبەروویان بونەوە. بەڵام ئەوان کۆڵیان نەداو بەردەوام بون تا وای لێهات بەرپرسانی سیاسی ئەو شارەیان هێنا سەرخەت و پرسی ژنانی کرێکاریان خستە خشتەی کاری ڕۆژانەی خۆیان. ئەم داواو خۆپیشاندانانە بەردەوام بوو تا ساڵەکانی دوایی و داوای کەم کردنەوەی سەعاتی کارکردنیان دەکردو بەئاکامیشیان گەیاند.
ئەم پێداگری و خۆڕاگریە خاڵێکی بەهێزە کە دوو ڕەوتەکە واتە ڕەوتی خەباتی خۆماڵی خۆمان وژنانی ڕۆژئاوا ئاوێتە بکەین وبەتێک هەڵکێش کردنی ئەزموون  و ڕابردووەکە،داهاتووێیکی باش مسۆگەر بکەین.
ئافرەتانی ناوخۆی وەڵات!

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی کە ئافرەت بە پێی سیستم و یاسا دەچەوسێندرێنەوە و ئەو یاسانە بناغەی پێشلکاریەکانی مافەکانی ئافرەتانن، کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگاش داناوە بەشێوەێیک کە بۆتە تارمایکی ڕەش بۆ سەر مرۆڤایەتی. کلتوری دواکەوتوانەی کۆمەڵگا بەشێکی دیکەی نەهامەتیەکانی ئافرەتانە و لە ماوەی نزیک بە چوار دەیە ئەو فشارو نابەرابەریە ئافرەتانی وەزاڵە هێناوەو لە هەر دەرفەتێک بۆ دژایەتی ئەو یاسا ئاخوند ساختانە ڕادەبن وناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئەو ناڕەزایەتیانەی ئەم دوایەی جادەی ئینقلاب بەڵگەی حاشا هەڵ نەگرن کە بە هەڵواسینی لەچکەکانیان، نایان بۆ حیجابی زۆرە ملی وتەواویەتی ڕژیم گوت. بۆ بەدیهاتنی خەباتی بەرابەری و سیاسی، ئافرەتان پێویستیان بە دامەزراوەیەک هەیە کە هەموو هێزەکان لە خۆی کۆ بکاتەوەو توانای بڕیاردان و جێ بەجێ کردنیشیان هەبێت تاخەباتێکی یەکانگیر لەدژی ڕژیم بهێنێتە ئاراوە و بۆ ئەم مەبەستە ،هەموو ئازادیخوازان بانگهێشتی ئەم یەکڕیزیە دەکەین.
بەرزوو بەڕێز بێت یادی 8ی مارس

 ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران 
 632018

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان