KHABAT media - په‌یامی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10522273
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

په‌یامی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان

مێژووی ناردن : Tuesday, March 06 @ 10:09:44 UTC

8ی مارسی هه‌موو ساڵێك وه‌بیرهێنه‌ری مێژوویه‌ك له‌ تێكۆشانی بێ وچانی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ دابینبوونی مافه‌كانیان و گه‌یشتن به‌ یه‌كسانیی راِسته‌قینه‌ی نێوان مرۆڤه‌كانه‌.
ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌بات و تێكۆشانێكی ماندوویی نه‌ناسانه‌یان بۆ پاشه‌كشه‌كردن به‌ سیستمی كۆماری ئیسلامی و یاساكانی كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌ندین جۆر هه‌ڵاواردن و یه‌ك له‌وانه‌ش سته‌م و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژ به‌ ژنان بنیات نراوه‌، به‌ڕێوه‌ بردووه‌.


 ئه‌و سیستمه‌ سیاسییه‌ی كه‌ ئێستا وه‌كوو وه‌یشوومه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا كێشاوه‌، هه‌م میراتگری كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی پیاوسالارانه‌یه‌ كه‌ خۆبه‌خۆ دژ به‌ ویستی ڕه‌وا و ئه‌مڕۆیی ژنانی یه‌كسانیخواز كار ده‌كات و هه‌م بۆ خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری كولتوور و عه‌قڵیه‌تێكی ئیدئۆلۆژیكه‌ كه‌ ژن له‌و كولتووره‌دا خاوه‌نی هیچ مافێك و هه‌ڵگری هیچ بایه‌خێكی مرۆیی نیه‌ و ته‌نیا وه‌كوو ئامراز و كاڵا و كۆیله‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردن به‌ پیاوان و ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی حه‌شیمه‌تێكی گوێڕایه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنی سه‌رباز بۆ به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی سیستم چاوی لێ ده‌كرێت.
له‌ دیارییه‌كانی ئه‌و سیستمه‌ بۆ ژنان ده‌توانین ئاماژه‌ بۆ هه‌ڵاواردن له‌ بواری میرات، یاسای فره‌ژنی و یاساكانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ پێگه‌ی ژن له‌ بنه‌ماڵه‌ و ژیانی هاوبه‌شدا، قه‌ساس و حه‌د و ته‌عزیر و خوێنبایی، ڕه‌واییدان به‌ قه‌تڵی نامووسی، ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌ زیندانه‌كاندا، به‌ردبارانكردن، گه‌شتی ئیرشاد، حیجابی زۆره‌ملی و به‌ربه‌ست دانان بۆ به‌شداریی چالاكانه‌ و ئازادی ژنان له‌ بواره‌كانی ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكه‌ین كه‌ له‌ دووتوێی هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و كاره‌ساته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ ژیانی ژنان وه‌كوو تووشبوون به‌ ماده‌ سڕكه‌ره‌كان، خۆكوژی و خه‌مۆكیدا خۆی ده‌نوێنێت و به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و ڕاستییانه‌ له‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.
له‌ وه‌ها كۆمه‌ڵگا و سیستمێكدا ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز ئه‌ركێكی زۆر قورسیان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌ ئه‌ستۆیه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی كۆنه‌پارێز و دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌ كه‌ چاوی به‌ دیتنی پێناسه‌یه‌كی نوێ و مرۆڤسالارانه‌ بۆ پێگه‌ی ژن و پێكهێنانی هاوسه‌نگییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان ژن و پیاودا هه‌ڵنایه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنانی خه‌باتكاری ئێران و كوردستان بوێرانه‌ بۆ داكۆكی له‌ مافه‌كانی خۆیان ڕاوه‌ستاون و تێچووی قورسی ئه‌و خه‌باته‌ هه‌رگیز نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژنان له‌ داوا ڕه‌واكانی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌باتی ژنان بۆ لابردنی كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای وه‌دیهێنانی مافه‌كانیان، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر بۆته‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو و پێشه‌نگی خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌ ماف پێشێلكراوه‌كان بۆ به‌ چۆكداهێنان و ڕووخاندنی سیستمی سه‌ره‌ڕۆ و دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامی.
له‌ خۆپیشاندانه‌ تابۆشكێنه‌كانی زستانی ئه‌م ساڵیشدا ژنان به‌ به‌شداریی خۆیان له‌ ڕێكخستن و به‌هێزكردنی ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكدا توانیان ڕۆڵێكی ئازایانه‌ بگێڕن و ببنه‌ هێما و پێشه‌نگی به‌شێك له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان. نموونه‌ی هه‌ره‌دیاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ژنان، ڕووداوی لابردنی حیجابی زۆره‌ملی وه‌كوو یه‌كێك له‌ هێماكانی ده‌سه‌ڵاتی ژنكوژی كۆماری ئیسلامییه‌ كه‌ له‌ هه‌نگاوی بوێرانه‌ی كچێك له‌ شه‌قامی ئینقلابی تارانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێژیم هه‌وڵی داوه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌ركوت و گرتن و لێدان، پێش به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره‌ ناڕه‌زایه‌تییانه‌ بگرێت، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا چالاكیی "كچانی شه‌قامی ئینقلاب" بوو به‌ نه‌ریتێكی گشتی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ژنان دژ به‌ كۆماری  ئیسلامی و یاساكانی.
ئێمه‌ وه‌كوو ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی 8ی مارس له‌ هه‌موو ژنانی جیهان به‌تایبه‌تی ژنانی یه‌كسانیخوازی وڵاته‌كه‌مان، پشتیوانیی خۆمان له‌ هه‌موو داوا ڕه‌واكانی ژنان بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ژیانێكی مرۆیی كه‌ له‌ ڕاستیدا داواكاری و ویستی هه‌موومانه‌، ده‌رده‌بڕین، له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا و له‌ هه‌ر تریبوونێكه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌ستماندا بێت، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی هاواری مافخوازانه‌ی ژنانی به‌ندكراوی وڵاته‌كه‌مان و خه‌بات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییه‌كانیان به‌ ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین.
سڵاو له‌ ژنانی مافخواز و خه‌باتگێڕی وڵاته‌كه‌مان
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان
 
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران
پێکهاتوو لە :
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزنی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی  خەباتی کوردستانی ئێران
8ی مارسی 2018ی زایینی

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان