ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 31 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

راگەێندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

مێژووی ناردن : Tuesday, February 20 @ 17:55:30 UTC


ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی (١٩ی فێوریەی ٢٠١٨ی زایینی)  هێزە ئینتزامی و بەسیج و لیباس شەخسییەکانی حكومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی دەروێشە گونابادییەکان لە شەقامی پاسداران لە تاران  گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم. 
بە پێی دوایین هەواڵەکان  لە ئەنجامی ئەو هێرش و پەلامارانەدا، چەند كەس كوژراون و بریندار بوون، بەڵام ئاماری وردی کوژراو بریندارەكان هێشتا ناڕوونە. بە قسەی وتەبێژی هێزی ئینتزامی تاران ٥ کەس لە بەسیج و لیباس شەخسی و هێزە ئینتزامییەکان کورژاون و باس لە دەستگیر کردنی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەو دەروێشانە لە لایەن دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکرێت.



کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی دەروێشە گونابادییەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کۆنترۆڵ کردنی ماڵی دوکتور "عەلی تابەندە" سەرۆکی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی ناسراو بە "دەروێشە گونابادییەکان" بە بیانووی دروست کردنی ئیست و بازڕەسی (خاڵی پشکنین) و هەروەها ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی "نیعمەتوڵڵا ریاحی" یەکێک لە دەروێشەکانی ئەم تەریقەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم لە باکووری تاران دەستی پێکرد. لە ماوەی ساڵانی دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تر لەم چەند ساڵەی دواییدا توندو تیژی بەرانبەر  ئەم گرووپە ئایینییە لە ئێران هاتوەتە ئاراوە و بە هەزاران کەسیان لێ گیراوەو و راپێچی زیندانەكان كراون و سزای قورسی زیندان و دورخستنەوە و ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوە. 
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکووم کردنی گرتن، سەرکوت و داپڵۆسین، کوشتن و بڕین و هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی دەسەڵاتی ئێران لەگەڵ ڕێڕەوانی تەریقەتی نیعمەتوڵڵای و باقی باوەڕمەندانی ئایین و ئاینزاكانی تر ، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵ و ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ لە جیهان، هەموو ئازادیخوازانی جیهانی و ئێرانی دەکات، دژی سەرکوت و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دەروێشە گونابادییەکان و باقی باوەڕمەندانی جیاواز لە ئایینی ڕەسمی ئێران، دەستگیری و کوشتنیان بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت بەرامبەر بەم کردەوانەی  دەسەڵات لە ئێران بێ‌ دەنگ نەبن.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٠ی فێورییەی ٢٠١٨ی زایینی
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان