
دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە 26ی رێبەندانی 1396 لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان شاندێكی پەیوەندییەكانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەرپرسی پێوەندی سلێمانی،لە رێورەسمی رۆژی كۆمەڵە بەشدارییان كرد.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلی كورد دەستیپێكرد و دواتر بەرێز رەزاكەعبی جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان باسێكی لەسەر دامەزراندنی كۆمەڵە و هەروەها ئاشكرابوونی خەباتی چەكداری پێشكەش كرد.
لە قسەكانی تری دا تیشكی خستە سەر پێكهێنانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، كە بە دەسكەوتێكی گرینگ و پڕ بایەخی زانی و هیوای بەردەوامی و دەسكەوتی زیاتری لە پێناو خزمەت بە خەڵكی كوردستان خواست.
جێگەی باسە شاندی سازمانی خەبات پەیام ی پیرۆزبایی خۆیان بەو بۆنەوە پێش كەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد.