ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 26 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەێندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێشوازی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک‌دا

په‌یامی ناوەندی هاوکاريی حیزبەکانی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی حەوتە‌مین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر حوکمی ئیعدامی ڕامین حسەین پەناهی

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی توركیە بۆسەر عفرین مەحكوم دەكات

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەكانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9701512
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 34

بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Tuesday, February 06 @ 17:46:34 UTC

خەباتمێدیا: ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات كۆبوونەوەی سێهەمی خۆی بەرێوەبرد.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 17ی رێبەندانی 1396 لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كودستانی ئێران كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكایی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی هەر كام لە حیزبەكانی :


حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران 
حیزبی دیموكراتی كوردستان 
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران 
كۆمڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
بەرێوە چوو. 
لەكۆبوونەوەی ئەمجاردا چەندین تەوەری گرینگ باس و گفتگۆی لەسەركرا و چەندین خاڵیش وەك بریار لەكۆتایی دیالۆگی حیزبەكان دیار كران. 
لەناو تەوەر و باسەكان دا ئاماژە بە ناوی ناوەند كرا و بریار درا لەمەودوا لەژێر ناوی "ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران" لەسەر خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ. هەروەها باسی پرنسیپە سیاسیەكان و هێڵە گشتیەكانی ناوەند تەوەرێكی تری باسەكە بوون كە لەسەر :
ـ ناوەند بۆ رووخانی رژیمی ئێران تێدەكۆشێ. 
ـ ناوەند بۆ دەستبەركرانی مافە سیاسیی و نەتەوەییەكان خەبات دەكات
ساغبوونەوەی كوتایی كرا و وەك پرنسیپی گشتی ناوەند دیاری كران. 
باسێكی تر بابەتی پەرەدان و گەشە پێدانی ناوەند لە رووی چەندایەتیەوە و بەرفراوان كردنی بوو كە هەموو لایەنەكان بەشداری باقی هێزەكانیان بە زەروری زانی و لەو پێناوە دا دەستخۆشی لە پێشوازیی  و بەرەوپیرەوە هاتنی حیزب و لایەنە كوردستانی  و ئێرانیەكان كرا. 
لەدرێژەی كاری كۆبوونەوەی سێهەمی ناوەندی هاوكاریی بابەتی بەرەی كوردستانی قسەی لەسەر كرا و لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە ناوەند بەدیلی هەمیشەیی بەرەی كوردستانی نابێ و یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی ناوەند كار كردن بو پێكهینانی مەرجەعێكی نەتەوەیی و سیاسی بەرفراووانتر بكات. 
چەندین بابەت و پرسی رۆژ  وەك 22ی رێبەندان رۆژی بەتالان بردنی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێران و 21ی فێوریە رۆژی جیهانی زمانی زگماك ،دیاری كران بۆ ئەوەی ناوەندی هاوكاری كۆدەنگیان لەسەر دروست بكات و لەماوەی داهاتوو لە چوارچێوەی بەیاننامەی هاوبەش و هەنگاوی هاوبەش كاریان پێبكات و 
و بابەتی خۆپیشاندانەكان و نافەرمانیە مەدەنیەكان كە لە ئاستی سەرانسەری دا و بە پێشەنگایەتی ژنانی خەباتكار سەری هەڵداوە و هەوەرها پرسی هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر عەفرین  و مەحكووم كردنی كوشتاری هاوەڵاتیانی مەدەنی قسە و باسی لەسەر كار. 
پاشان لەسەر مكانیزمی كاری ناوەند و چۆنیەتی بەرێوەبەری ناوەند چەندین خاڵی نوێ قسەیان لەسەر كرا و بە مەبەستی باشتر بەرێوە بردنی كاری ناوەند پەسەند كران. 
لە كۆتایی دانیشتنەكە دا پرێس كۆنفرانسێك لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کاروتێکۆشان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کاروتێکۆشان:
راگه‌ێندراوێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان