ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 14 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

یادی 120 ساڵەی دەرچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10114762
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

دیاردەی خۆكوژی و هۆی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان!

مێژووی ناردن : Monday, February 05 @ 17:35:11 UTC

سروە محەممەدی
پێناسەی كورتی خۆكوژی بریتیە لە كۆتای هێنان بە ژیان بە ئارەزوو و بە ئیرادەی خۆت.  وشەی خۆكوژی لە دوو دەستەواژەی لاتینی پێك هاتووە كە  suiبە مانای (خۆ) و cide بەمانی (كوشتن) دێت.
خۆكوشتن بەپێی لێكۆڵینەوەی زانایان دابەش بووە بە چوار جۆر: 
1ـ خۆكوشتنی خۆویستانە، كە لە هەل و مەرجی تاك گەرایانەو دووربوون لە كۆمەڵگا روودەدات.
2ـ خۆكوشتنی دیترخوازانە، ئەمەش كاتێك روودەدات كە هاوپەیوەندییەكی زۆرت هەبێ بۆ كۆمەڵگە و دەورووبەر.
3ـ  خۆكوشتنی بشێویانە، كە بەهۆی بێ بەرنامەیی و نەبونی سەرمایەو .... روودەدات.
4ـ  خۆكوژی چارەنووس خوازانە ، ئەمەش كاتێك روودەدات كە هەموو بوارەكانی عەتف و سۆز و ئیرادەی تاكەكان لەژێر كۆنترۆڵی كۆمەڵگادابێت.



نوسەرێكی ئامریكایی دەڵێ: هیچ كەس بۆ ئەوەی كە دەیهەوێ‌ بمرێ‌ خۆكوژی ناكات، كەوایە بۆیە ئەوانە ئەو كارە دەكەن؟ چونكە دەیانهەوێ رێگری لە یەكێك لە دەردو كێشەكانیان بكەن. خۆكوژی دیاردەیەكی جیهانیەو بۆتە چەكێك بەدەست تاكەكانەوەو وەك دەیەمین هۆی مەرگ دەزاندرێ‌. ئەم دیاردەیە لە زۆربەی كۆمەڵگاكاندا رووبەروی چین و توێژەكان دەبێتەوە بێ جیاوازی و لایەنێك لێی بێبەش نەبووە.
بەڵام لەگەڵ ئەو راستیانەش ئەو دیاردەیە لە هێندێك لە وەلاتانی دواكەوتوو و خاوەن دەسەڵاتێكی ناخەڵكی زیاتر دەبیندرێ‌ و ئەوەش بەو هۆیەوەیە كە تاكەكان هۆكاری زیاتریان بۆ  گەیشتن بە كۆتایی رێگە و كۆتایی هێنان بە ژیانی خۆیان هەیە. ئەگەر چاوێك بە كۆمەڵگەی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا بخشێنینەوە، لەگەڵ بوونی ئەو گشتە قەیرانانە كە بەردەوام و روو لە زیادبوونن بێ گومان دیاردەی خۆكوژی سەرژمێرییەكانی لە ئاستێكی ترسناكدایە. كێشە و گرفتەكان وەك "دومینە" وان لەگەڵ كەوتنی یەكەم پوول كەوتنی باقی پوولەكانی بەدوا دا دێ‌ و لەوەڵاتی ئێرانیش كێشە  سیاسی و نەزانكارییەكانی ئاخوندان  ژیانی ئابووری كۆمەڵگای وێران و خاپوور كردووە و وێرانبوونی كەرتی ئابووری دەیان و سەدان خەساری كۆمەلایەتی وەدی هێناوە. كەڵەكە بوونی ئەو گرفت و كێشانە دیاردەی خۆكوژی پەرە پێداوە و زۆرترینی ئەو هۆكارانەی لە وەلاتی ئێران وەك هۆكاری خۆكوژی دەناسرین بریتین لە: خراپی باری ئابوری كۆمەڵگە، دڵشكاوی تاكەكان، خەمۆكی، بەرەوسەرچوونی رێژەی تەڵاق لەنێو خێزانەكاندا، زۆربوونی ئێعتیاد، نەبوونی هۆكاری خۆشحاڵی و سەرگەرمی، بێكاری،  هەژاری و برسیەتی ...... ئەمانە مشتێكن لە خەرواری ئەو كێشەو گرفتانەی كە بەرۆكی خەڵكی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی گرتووە و بۆتە هۆكارێكیش بۆ پەنا بردنە بەر خۆكوشتن وەك رێگەیێك بۆ هەڵاتن لەو كێشانە.
ئەوانە كێشەكانی كۆمەڵگان بە گشتی و ئەگەر بە جیاواز باسی چین و توێژەكانی ئەو كۆمەڵگا چەوساوە بكەین بێگومان كێشەو گرفتی جیاوازترو زیاتر دەكەونە بەر چاوان، ئەگەر باسی چینی ئافرەت بكەین، دەبینین كە ئەوچینە قوربانی یەكەمی ئەو كۆمەڵگایەن و لە لایەن دەسەڵاتەوە جیاواز لە بەربەست و كیشە گشتیەكان دەیان لەمپەری تریان بۆ داتاشراوە و ئەو نیزامە بەتەواویی دژی ئەو چینە گرینگەی كۆمەڵگان.
رێژەی ئەم خۆكوژیانە بەشێوەیەكی زیاتر لە پارێزگاكانی: بوێر ئەحمەد و كەهكیلویە، لورستان، ئیلام، كوردستان، خوزستان، تاران، خاوەنی زۆرترین سەرژمێری خۆكوژین، و هەروەها سەرچاوەكانی رژیم ئاماژەیان بەوە كردووە كە 70 لەسەدی رێژەی ئەم خۆكوژییانە لەنێوان گەنجاندایە.
لە ئێرانێكدا كە سەرخان و ژێرخانی پیت و بەرەكەتە، خەڵكەكەی بەدەست دەیان دیاردەی كۆمەڵایەتیەوە گیرۆدەن و رۆژانەی زۆرێك لە تاكەكان بۆ خۆ دەرباز كردن لە كێشەكان پەنا بۆ خۆكوشتن دەبەن. بۆیە كۆتایی هەموو ئەم دیاردانە بەتایبەت خۆكوشتن، كۆتایی هێنانە بە دەسەلاتی ئاخوندان و دامەزرانی دەسەڵاتی دادپەروەر و دیموكراتیك كە هەموو نەتەوەكانی ئێران لە سایەیدا بە بەختەوەری بژین.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان