KHABAT media - دانەمرکانەوەی ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران تا سەرکەوتن!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10522285
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

دانەمرکانەوەی ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران تا سەرکەوتن!

مێژووی ناردن : Sunday, February 04 @ 11:26:54 UTC

بێهروز ئەردەڵان
ڕاپەڕین و ڕابوونی جەماوەری لەئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی کە لە مانگی بەفرانبارەوە دەستی پێکردۆتەوە دامرکانەوەی نیە و ڕێک وەک ئەو شەپۆلەیە کە لەگەڵ هەر ڕاوەستان و گەڕانەوەیێک بۆ دواوە،بەتەوژمێکی بەهێزتر دێتەوە پێش و بەربەستەکانی پێش خۆی ڕادەماڵێ. 


لەگەڵ سەرکووتی بەردەوامی ڕژیم و هاش و هوش و هەڕەشە، خەڵکی ناڕازی زیاتر دەبن و خواستیان دەچێتەسەر، کە ڕووخان و گۆڕینی سیستمیان کردۆتە ئەولەویەت. مانگرتن و خۆپیشاندان  لە شارە جۆراوجۆرەکان، نیشان لە تەقینەوەی ڕق و توڕەیی جەماوەرە کە ساڵهای ساڵە پەنگی خواردۆتە. کڵپەی ناڕەزایەتی جەماوەر بەتایبەت ژنانی چەوساوە و لاوانی خنکێندراو، دەنگی تەقینەوەیێکی بەهێزە کە دەسەڵاتی ووڕ وکاس کردووە. 
 هاواری نوێنەرانی مەجلیسی ڕژیم و سەرانی دەسەڵات و هاووکات ووتوێژی بەدووی یەکی ئاخوندان دەرخەری ترس و دڵەڕاوکیێکی گەورەی ڕژیمە کە بەهۆی ئاخێزەوە تووشی بوون و هەریەکەیان بەدووی ڕێگەی هەڵاتندا دەگەڕێن. ڕوحانی یەک لەئاخوندانی ترس لێنیشتوە، کە لەسەر گۆڕی خومەینی بەئاشکرا هێماکانی ڕمانی دەسەڵاتی باس کرد و بارودۆخی ئێستای ڕژیمەکەی بە دەورانی پاشایەتی شوبهاندو گوتی دەسەڵاتی پێشوو دەنگی ناڕەزایەتی نەدەبیست. خەڵکی  زیاتر لە 140شارو دێهات تەزاهوراتیان کرد و ئێستاش بەشێوەی ڕێکخراو و جۆراوجۆر دروشمی ڕوخان و هێمای نەویستنی ڕژیم دەڵێن. لەگەڵ بەردەوام بوونیان لە خۆنیشاندان، لەگەڵ کاردانەوە بەرەووڕوون و وەڵامی ڕژیم بۆ کوژاندنەوەی گڕکانی توڕەییان، وەک هەمیشە چەواشەکاری و سەرکوت و ئێعدام بووە. ڕۆحانی و بەرەی چەواشەکاری بەناو ئیسڵاحات، بەدروشم و شێعاری پوپولیستانە و خەڵک هەڵخەڵەتێنەر بۆ بەلاڕێدا بردنی ناڕەزایەتی کەوتوونەتە خۆ و لە ڕاگەیاندن و میدیاکانیانەوە هەر ڕۆژێک ووتار و بابەتێکی جیاواز باس دەکەن و شتگەلێکی پێک هاتە شکێن باس دەکەن ودەووروژێنن. سەرلێشێواوی دەسەڵاتی ئاخوندی و هاووکات یەکانگیری جەماوەری، دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە گۆڕانکاری ڕیشەی دێتە ئاراوە. لەمەڕ دامرکانەوەی گڕی شۆڕش و هەستی ئازادیخوازی، چەواشەکارانی مێژوو کەووتوونەتە بونبەستی هەموو لایەنە و تاپێدەچێت کەلێنیان زیاتردەبێ و ڕووش بوونیان لە یەکدی پەرەدەگرێت. سیستمی دادوەری و ئەحمەدی نژادی کۆنە سەرکۆماری ئاخوندی کێشەکانیان قوڵتر بۆتەوە و لەم پێوەندیەدا دوو لایەن ڕوون کردنەوەیێکی باشتریان داوەتە خەڵک کە ڕژیمی ئاخوندی چەندە گەندەڵ و بێ مایەیە. لەلایێکی دیکە کەڕووبی بەشدار لە تاوانەکانی ڕژیم سەبارەت بەگەلانی ئێران لەنامەیێکدا ڕووخانی ڕژیم و هەرەسهێنانی دەسەڵات دەدا بە گوێی خەڵک و سەرانی ڕژیمدا و بە ڕێنماییەکانی، پەتی سێدارە و سزادانیان لەلایەن گەلەوە بە ئاخوندان نیشان ئەدات. خەڵک بە تەواویەتی ڕژیمی خوێندۆتەوە و شێوەی خەبات و ڕابوونیان بەپێی ڕەووتی بەرپەرچدانەوەی سیاسەتە شوومەکانی ڕژیم هەڵبژاردووەو بۆهەر  گەڵاڵەیێک، بەرنامەیێکی تایبەتی گورچووبڕیان ئامادەیە. ئەو خاڵ و بڕگە و بنەمایانەی کە ئاخوندان دەسەڵاتیان لەسەر بونیاد ناوە، ئەمڕۆ بوونەتە ئامانج و جەماوەر له ڕیشەکێشانی ئەم نیزامەی مەبەستە. بابەتە داسەپێنراوەکان وەک حیجابی زۆرەملی کە ئێرانی گەڕاندەوە بۆ چاخی بەردین، لەلایەن ئازادیخوازان و هەڵوەدایانی مرۆڤتەوەر و هاووکات گیان فیدا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدرێت و ژنان کە مافەکانیان پێخوست کراوە و ئێستا مەیدانداری موبارزەی چینایەتی و ڕزگاری گشتین، پێشەنگ و سەرقافڵەی شۆڕشێکی ڕاستەقینەن کە ڕژیم بەرەو زبڵدانی مێژوو پاڵ پێوە دەنێت.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان