ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەێندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێشوازی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک‌دا

په‌یامی ناوەندی هاوکاريی حیزبەکانی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گەلانی ئێران

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی حەوتە‌مین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر حوکمی ئیعدامی ڕامین حسەین پەناهی

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی توركیە بۆسەر عفرین مەحكوم دەكات

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەكانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9701563
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 34

یادێك لەو رۆژانەی بە خوێن تۆمار كران!

مێژووی ناردن : Saturday, February 03 @ 12:58:41 UTC

بابەشێخی حوسێنی
بەهاربوو ئاووی چۆمی مووچە خوڕەو هاشەی دەهات پێش نیوەرٍۆ بوو كەدەنگی تەقە لەو بەر چەم بەرز بووەوە، هێزی دوژمن لە بەرزایی پشتی دێ‌ بەرەو ئاوایی شۆڕ دەبوونەوە، هێزێكی پەنجا كەسی بەكرێگیراو چوونە ناو تاژەبان. پێشتر ئاگادارمان كردبوون كە نابێ‌ لە مۆڵگەكانیان بێنە دەرەوە بەڵام ئەو رۆژە لە دوای تەقەی پێشمەرگەی لایەنێكی دیكەی كوردستانی ئێران كە كوژران و برینداربوونی چەند كەس لە بەكرێگیراوانی بە دواوە بوو، بە كرێگیراوان بۆ تۆڵە كردنەوە هاتبوونە دێی تاژەبان.


ئێمە لە گەڵ هەڤاڵی خۆشەویستم و فەرماندەی قارەمان و دڵسۆز شەهید كاك تەها سوور و ژمارەیەك لە پێشمەرگە قارەمانەكان لە دێی‌ مووچە بووین. لە دوای بیستنی دەنگی تەقە خۆمان ئامادەكردو بەرەو گوندی تاژەبان جووڵاین كە كیلۆمیترێك لە مووچە دوورە. كاتێك لە چوومی مووچە بەرەو تاژەبان پەرینەوە شەهید تەها كەوتە گۆمێكی ئاوەوە، شەهید تەها مەلەی نەدەزانی فریاكەوتم كوڵەباڵەكەی (فەروە)كەیم گرت و نەمهێشت بكەوێتە قووڵایی گۆمەكە. دوای رزگاربوونی لە ئاوەكە زۆر تووڕەو بێزار بوو، لە توورەییدا ووتی دەبێ‌ ئەمڕۆ خۆم بە كوشت بدەم. دڵم دایەوە كە باش وایە لە سەر خۆ بێ‌. چەند قسەی جەفەنگ و شۆخیمان كردو بەرەو هێزی دژمن چووین. پێشمەرگەكان قارەمانانە لە هێزی دژمن وەدەست هاتن و توانیان لە تاژەبان وەدەریان نێن. هێزی دژمن خەڵكی دێی‌ تاژەبانیان بە بارمتە گرت و پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بۆ رزگار كردنی خەڵكی دێ‌، دەوری دژمنیانداو داوای تەسلیم بوونیان لێ‌ دەكردن، ورەی بەكرێگیراوانی رژیم بە تەواوی داڕمابوو تەنانەت هاتنی هێزی یارمەتیدەریش نەیتوانی ورەیان بەرزبكاتەوە. شەڕ بەردەوام بوو بە جۆرێك كە خۆ بەدەستەوە دانی پێگەی دوژمن لە تاژەبان لە ئان و ساتدا بوو.
قارەمانی پێشمەرگەكانی سازمان لە رووبەروبوونەوە لە بەرانبەر دژمن نمونەیی و كەم وێنە بوو بەڵام لەو كاتەی كە پێشمەرگەكان نزیك بوون لە سەركەوتنی یەكجاریی و خۆ بەدەستەوە دانی هێزی دژمن، بە داخەوە لە روبەروبوونەوەی هێزی یارمەتیدەری دژمن، من بە سەختی بریندار بووم و گولەی بەكرێگیراوان نێوچاوان و سەری پێكام و لە پشتی سەرمەوە دەرچوو ، ئاگام لە خۆم نەما و بۆ ماوەیەك بێهۆش كەوتم، كاتێك بە ئاگا هاتمەوە چاوی راستم نەیدەدیت و پێم وابوو كە تازە زەحمەتە بژیم، ئەو پێشمەرگەی لە نزیكم بوو دەستی بە گریان كرد، پێم ووت یارمەتیم بدە هەستمە سەر پێ‌، زۆر بە زەحمەت بۆ ماوەیەكی كورت خۆم بە پێوە گرت هەم ئەو پێشمەرگەیە كە ئێستا لە ناوخۆیەو پێم باش نیە ناوی بێنم و هەم شەهید كاك تەها سووری هەمیشە لە یاد بە نۆرە كۆڵیان كردم و دووریان خستمەوە، دوایی هەڤاڵەكانی دیكەو هەروەها شەهیدی سەركردە كاك عەبدولكەریم حوسەینی هاتن و لە دەشتایی نزیك پردی مووچە  رایانكێشام، شەهید كاك عەبدولكەریم زۆر نیگەران بوو  هەر وەك تێكرای هەوڵانم. كاك عەبدولكەریم دەرزیەكی ئامادە كرد و قۆڵیان هەڵماڵیم  بەڵام  شەهید كاك عەبدولكەریم نەیتوانی رەگی باسكم وەدۆزێ‌ و  بە هەلم زانی بۆ ئەوەی لە نیگەرانیەكانیان كەم بكەمەوە بە شۆخی و چەفەنگ  پێم ووت ئازاری دەرزیەكە لە ئازاری گولەكە زیاترە هەر لە بەر ئەو شۆخیەی من ژمارەیەك لە پێشمەرگەكان پێكەنین. دوای ئەوە خستیانمە ناو تابووتێك و لە سەر ئێسترێك دایانبەستم  و لە بەر ئەوە  ئێسترەكە بە سەر پردە داربەستەكەی مووچەدا نەدەڕۆیشت بە ناچاری ئێسترەكەیان بە ئاوی خووری چەمی موچەدا بەڕی كرد. كاتێك لە تابوتەكەدا بووم وەزعم زۆر خراپتر دەبوو و هەلومەرجێكی نالەبارم هەبوو چەند جار داوای ئاوم كرد بەڵام بە بیانووی ئەوەی كانی  و ئاو نزیك نییە خۆیان دەبوارد ئاوم بدەنێ‌. لە دێی‌ كانی برایم نزیك بووینەوە بە دارەكاندا زانیم كە لە دێی كانی برایم نزیكین هەر بۆیە داوام كرد كە بچن لە دوكانی حەسەنە رٍەش ساندیسم بۆ بێنن كاتێك تۆزێ‌ شەربەتی ساندیسیان دامێ‌ ڕشامەوەو  كڵۆ خۆێنم هێنایەوە كە پێم وایە ئەو ڕشانەوەیە زۆر باش بوو هۆیەكی دیكە  بوو بۆ رزگار بوونم لە مردن  بەدوای تێ‌ پەڕینی چەند سەعاتێك  بە یەكجاریی لە مەیدانی شەڕ دووریان خستمەوە. كاتێك گەیشتینە دێ‌ی مووسەك لە كوردستانی عێراق شەهید محەممەد نانەوا بە ماشین هات بە شۆێنمدا، كاتێك لەو هەلومەرجەدا منی بینی زۆر نیگەران بوو . 
بەڵێ‌ بە پشتیوانی خوداو هیممەتی هەواڵانم و زەحمەتی دوكتورەكان و خۆش شانسی، ئەو جارەرش لە مەرگی حەتمی رزگارم بوو. گێڕانەوەی تێكرای رواوەكانی ئەو رۆژەو رۆژانی دوایی و برینداربوونی ئەو جارەشم زۆرن كە ئەگەر خودا یار بێت دەیان نووسم.


ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

مێژوو

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان