ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 35 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

هاواری مەرگ بۆ دیكتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی جارێكی دیكە كۆشكی ئیستبدادی لە ئێران لەرزاند

مێژووی ناردن : Friday, February 02 @ 16:30:10 UTC

خەباتمێدیا: وێرای گرتنەبەری رێوشوێنی ئاسایشی توند لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێرانەوە لە ژمارەیەك لە شار و شارۆچكەكانی ئێران جەماوەر دیسان دژ بە كۆشكی زۆرداری راپەرین.
بەپێی هەواڵەكان رۆژی پێنج شەممە 12ی رێبەندانی 1396 وێرای گرتنەبری رێوشوێنی توند لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران، خەڵكی شارەكانی وەك سنە، كرماشان، هەمەدان، ئەهواز، ئیسفەهان، مەشهەد، ئەراك، مەراغە، شاهرود، زەرین شار، تویسركان، یەزد، رەشت و تاران دەستیان دایە نارەزایەتی و بە دروشمەكانی مەرگ بۆ دیكتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی كۆشكی ئیستبدادیان لە ئێران وە لەرزە هێنا.



لە چواررێیانی وەلی عسری تاران لاوانی خوێنگەرم و قارەمان بەرەورووی هێزەكانی رژیم بوونەوەو دروشمیان دەوت لە هێزەكانی رژیمیان دەداو شوێنەكەیان بەجێ دەهێشت. هەروەها ژمارەیەكی بەرچاوی دیكەی خەڵك لە شەقامی ئەبورەیحانەوە بە دروشمدان بەرەو وەلی عەسر دەرۆیشتن. 
لە شەقامی وەنەكی تاران وێرای ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هێزەكانی رژیم لاوان بەسواری متورەوە وێرای جەماوەر دروشمی نیشتمانیان دەوتەوە. هێزە سەركوتگەرەكان لە ئەمیرئاباد و مەیدانی ئینقلاب و كارێكاری باكووریی بەشێوەیەكی بەرچاو جێگیر كرابوون و هەروەها لە مەیدانی ئازادی ماشین ئاوپاشیان جێگیر كردبوو.
لە شاری رەشت سەدان كەس بە دروشمی مەرگ بۆ دیكتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی، خامنەیی حەیا حكومەت رەها كە رق و بێزاری خۆیان لە دەسەڵاتی ئاخوندان دەربری و هێزە سەركوتگەرەكانیش وەك پیشەی هەمیشەییان بە هێز و بەكارهێنانی فیشەكی فرمێسكرێژ بەرەورووی جەماوەر بوونەوە.
لە شاری سنە لە مەیدانەكانی ئینقلاب، خومەینی و ئازادی جەماوەر دروشمی مەرگ بۆ دیكتاتۆریان وتەوە. ئەگەرچی رژیم هەوڵی دا بە جێگیركردنی هێز لە شەقامەكانی سنە بەر بە راپەرین و نارەزایەتی جەماوەریی بگرێ بەڵام جەماوەر لەگەڵ وتنەوەی دروشمەكان متور و كانسكێكی هێزەكانی رژیمیان ئاگر دا.
لە تویسركان جەماوەر لە شەقامی باهونەر كۆبوونەوە و لەگەڵ هێزەكانی رژیم پێكدا پرژان و هێزەكانی رژیم بۆ بڵاوە پێكردنی خەڵك تەقەی حەواییان كرد.
لەشارەكانی دورود، ئیسفەهان، زەرین شار، مەشهەدیش بە هەمانشێوە جەماوەر بۆ دەربرینی نارەزایەتی خۆیان لە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیكتاتۆری ئاخوندان رژانە شەقامەكان و بەرەورووی هێزە تاریكپەرەستەكانی رژیم بوونەوە.
لە شاری ئەهواز لاوانی فیداكاری ئەهوازی لە مەیدانی شوهەدا و بازاری ماسی فرۆشان دروشمەكانی مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ دیكتاتۆر، ئێرانی بەغیرەت پشتیوانی پشتیوانی یان دەوتەوە. لە ئەهواز هێزەكانی رژیم بۆ بڵاوە پێكردنی جەماوەر تەقەی حەواییان كرد.
لە شارەكانی بروجێرد و بجنورد خەڵك وێنەی خومەینی و خامنەییان لە شوێ،ە گشتیەكان ئاگر تێبەردا.
لە مشكین شار خەڵك و بەتایبەت لاوان لە شەقامی ئەبوزەر بە دروشمی  مەرگ بۆ دیكتاتۆر نارەزایەتیان دەربری.
گردبوونەوەو نارەزایەتیە جەماوەریەكان لە 12 رێبەندان لە كاتێكدا بوو كە لە زۆربەی شار و ناوچەكانی ئێران نارەزایەتی چین و توێژەكان دژ بە دەسەڵات لە ئارادایە و رۆژانە بۆ گەیاندنی خواستەكانیان بەشێوەی جۆراجۆر گردبوونەوەو مانگرتن بەرێوە دەبەن.
هاوكات لە دوو رۆژی رابردوودا لە شارەكانی ئێران هەڵمەتی لابردنی سەرپۆش للایەن ژنانەوە دەستی پێ كردووە وەك نارەزایەتیەك بە سیاسەتی حیجابی زەرەملێ كە رژیمی ئاخوندی نزیك بە 4 دەیەیە بە زۆر بە سەر ژنانی ئێرانی دا سەپاندووە.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی هه‌واڵه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری هه‌واڵه‌کان:
هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (٢٥ى سه‌رماوه‌ز)


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان