ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 37 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

یادی 120 ساڵەی دەرچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆز بێ

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

بەرز و پیرۆز بێ یادی 36 مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات سەرەخۆشی بە خانەوادەی خان سادق وەزیری رادەگەێنێ‌

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی

خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی هەروا بەردەوامە!

سپاس نامەی ناوەندی هاوكاریی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیو ساڵی 1397

چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9997763
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 37

بەرز و بەرێز یادی حەفتاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

مێژووی ناردن : Monday, January 22 @ 18:10:32 UTC

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!
تێكۆشەرانی رێگەی ئازادی!
حەفتا و دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئاكامی كۆمەڵیك ئالوگۆری نێونەتەوەیی و گۆرانكاری لە ئاستی ناوچە و كۆمەلێك دابەشكاری  سیاسی، تێكۆشەرانی هەمیشە زیندووی گەلەكەمان بە قۆستنەوەی دەرفەتی رەخساو توانیان لە شاری مەهاباد لە 2ی رێبەندانی ساڵی 1324ی كۆچی خۆری بناغەی دەسەڵات و حكومەتێكی كوردی بە هەموو جومگە و ئیدارە و بەشەكانیەوە دامەزرێنن و ئیعلامی مەوجودیەت بە كۆماری كوردستان بكەن. 


لەو رۆژە دا خەونی لە مێژنەی گەلەكەمان بۆ بونیات نانی دەسەڵاتی سیاسی بوو بەراستی و  كردەوەو نەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی وەدی هات. هەر ئەوەش بوو بە هۆكاری ئەوەی لە سەرجەم بەشەكانی كوردستان روو لە شاری مەهاباد بكرێ‌ و بەشداری لەو یادە شكۆدارە كە راگەیاندنی كۆماری كوردستان بوو بكرێت. وەدی هاتنی خەونو ئەو خولیا لەمێژینەیەی  كورد  و خۆشیە بێ سنورەكانی ئەو قۆناغە نوێیە، بوونە  هۆكاری ئەوەی كە هەموو پێكهاتە و چینە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگا بە یەكەوە باشترین نمونە لە ئەزموونی حكومەتداری لە مێژووی كورد تۆمار بكەن، ئەگەر چی تەمەنی كۆمار بەداخەوە لە 11 مانگ زیاتر نەبوو، بەڵام دەسكەوت و هەنگاوەكانی ئەو ماوەیە مایەی شانازیی و سەرفرازیی بۆ گەلەكەمان و جێگەی لێوردبوونەوەن. 
بە حەقیقەت هەموو قۆناغ و بڕگەكانی ئەزموونی كۆمار هەر لە دامەزراندن و كاركرد و تێكچوونی، ئەزموون و پەیامی گەورەیان پێ بوو . كۆماری كوردستان دەریخست كە كورد لە هەر دەرفەتێك بۆ بونیات نانی دەسەڵاتی خۆی و دەستبەركردنی مافەكانی غافڵ نابێ و ئەگەر دەستی ئاوەڵە بێ و رێگەی خۆ بەرێوەبەری هەبێ دەتوانێ‌ باشترین شێوەی حكومەتداری پێشكەش بكات و نەك تەنیا پێوەندیی و رەفتاری لەگەڵ دەرو دراوسێ باش دەبێ و هیچ كاتیش هەڕەشە نابێ، بەڵكو پاڵپشت و یار و هاوكاری دراوسێكانی دەبێ. كۆماری كوردستان ئەو دەرسەی فێركردین كە نابێ گەلی كورد هەرگیز  هیوایێكی زۆر لەسەر وەلاتێكی دیاریكراو و حكومەتە بێگانەكان هەڵچنێ‌ و بە تەواوی متمانەی پێبكات و لەراست لێدوان و بەڵێنی دژمن بەوریاییەوە هەڵسوكەوت بكات. لە هەموو ئەو پەیام و ئەزموونانەش گرینگتر دەرخستنی ئەو راستیەیە كە كورد بە ئیعدام و  سەركووت نەك تەنیا هاواری مافخوازانەی كپ نابێ، بەڵكو مكۆرتر و پێداگرتر دەبێ لەسەر دەستخستنی مافەرەواكانی و خەباتی خۆی تا سەركەوتنی یەكجاری درێژە پێدەدا. 
ئەوەی تا هەنووكەش جێگەی داخە گوێپێنەدان بە فاكتەری نێوخۆیی و ناو ماڵی كوردە كە سەرەرای ئەزموونی كۆمار و دەیان نمونەی لەم چەشنە، كورد بە گشتی و بە تایبەتی كوردانی كوردستانی ئێران نەیانتوانیوە وەك پێویست ئەزموون لە رابردوو وەرگرن و یەكریز و یەكگرتوو درێژە بە خەباتی رەوای نەتەوەییان و خەبات دژی رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی لە ئێران بدەین. 
ئێستا كە حەفتاودوو ساڵ بەسەر دامەزرانی یەكەم كۆماری كورد دێپەر دەبێ، خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان درێژەی هەیە و كاروانی شەهیدانمان رێگە دەپێوێ‌ و بڕیاریشە تا گەیشتن بە دوامەنزڵگەی حەسانەوەی گەلەكەمان ئەو خەباتە درێژەی پێبدرێ‌ و ووچان نەدا. لە هەمان كاتدا لە چەند ساڵی رابردوو رەوتی رووداو پێشهاتەكان خێرایی زیاتری بە خۆوە بینیوە و مەیدان بۆ خەباتێكی بەرفراوانتر ئاوەڵاتر بووە  بەتایبەت نارەزایەتیە جەماوەریەكان لە شارەكانی ئێران بەرینتر بوون و دروشمەكانی جەماوەر دەرفەتێكی نوێی خەبات كردنن كە دەبێ سوودیان لێ وەرگیرێ بكرێنە دەرفەتی زێرین لە پێناو دەستەبەركردنی مافەرەواكانی نەتەوەكەمان لە كوردستانی ئێران. ئەوەی پێویستە وشیاری و هاوكاریی و هەست بەبەرپرسیارەتی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە كە بەخۆشیەوە لە دوایین هەنگاودا "ناوەندی حیزبەكانی كوردستانی ئێران" لەلایەن پێنج سازمان و حیزبەوە كاری بۆ دەكرێ و هەنگاوە یەكەمكانی دروست كردنی ئەو ناوەندە تەواو بووەو رێكەوتنی لەسەر كراوە كە ئەمە دەبێتە هۆی یەكریزی نێو بزوتنەوەی كوردستانی ئێران و بە گوڕتر كردنی خەبات بۆ دەستەبەر كردنی مافە نەتەوەییەكان و رووخانی رژیمی ئاخوندی. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە یادی 2ی رێبەنداندا پیرۆزبایی لە سەرجەم كۆمەلانی خەڵكی كوردستان دەكات و هاوكات درود دەنێرێ بۆ پێشەوای نەمر قازی محەممەد و هاورێیانی و هەموو ئەو تێكۆشەرانەی لە بونیات نان و بەردەوامی كاری كۆمار دەور و نەخشیان لە ئەستۆ بووە.  ئومێد دەكەین لە داهاتوویێكی نزیكدا بە یەكریزی و یەكگرتوویی و خەباتی گشتگیری گەلانی ئێران پایەكانی تەواویەتی ستەمی ئاخوندان برووخێ‌ و شاهیدی دامەزراندنی حكومەتێكی پارلەمانی دیموكراتێك بین. 

سازمانی  خەبات ی كوردستانی ئێران 
2ی رێبەندانی 1396

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان