خەباتمێدیا: ئێوارەی رۆژی شەممە 30ی بەفرانباری 1396، لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نوێنەری سازمانی خەبات بەشداری لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 72 ساڵەی دامەزرانی كۆماری كوردستان كرد كە لە شاری ئالبورگ بەرێوەچوو.
شۆرش خەبات نوێنەری سازمانی خەبات لە دانمارك بەو بۆنەوە پەیامێكی پێشكەش كرد و لە نزیكەوە پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد.
2ی رێبەندان یادی دامەزرانی كۆماری كوردستان ساڵانە وەك بۆنەیەكی نەتەوەیی بەرز رادەگیرێ و نوێنەر و كۆمیتەكانی سازمانی خەبات بەشداری بەرچاو لەو یادەدا دەكەن و رێز لە هەوڵ و ماندووبوونی دامەزرێنەرانی كۆمار لە سەروویانەوە پێشوای نەمر قازی محەمەد دەگرن.