ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی: پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێڕانی ماشینە بارهەڵگرەكان دەكەین

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10225555
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران سەرەكی ترین پشتیوانی تیرۆریزمه جیهاندا

مێژووی ناردن : Saturday, January 13 @ 08:31:57 UTC

خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ لە راگەیەندراوێكدا بریاردان لە بارەی بەرجامی دواخست و داوای لە هاوبەشەكانی ئەمریكا كرد پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران بۆ گۆرینی رژیمی سیاسی لەو وەڵاتە بكەن.
دۆناڵد ترامپ دەڵێ: رژیمی ئێران سرەكی ترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا. ئەو رژیمە حیزبوڵا، حەماس و زۆرێك لە تیرۆریستەكان بەهێز دەكات بۆ ئەوەی بشێوی و كوشتاری مرۆڤە بێ تاوانەكان ئەنجام بدەن. 


ئەو رژیمە پشتیوانی دارایی لە زیاتر لە 100 هەزار چەكدار دەكات و چەكوچۆڵ و پەروەردە دەكا بۆ لە ناوبردنی هەموو خۆرهەڵاتی ناوەراست. ئەو رژیمە، رژیمی تاوانكاری ئەسەدی لەسەر پێ راگرت و پشتیوانی لێ كرد بۆ ئەوەی خەڵكی سوریە بكوژێ. موشەكەكانی رژیمی ئێران هەرەشە لە  وەڵاتانی جیران و كەشتیرانی نێونەتەوەیی دەكات. 
لە نێوخۆی ئێران، وەلی فەقیه و سپای پاسداران بە بەربڵاوی خەڵك بە دەستبەسەر كردن و شكەنجە بۆ سەركوت و بێ دەنگ كردن كەڵك وەردەگرێ.  دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران، خەڵكی ئێرانیان تووشی برسیەتی كردووە لە كاتێكدا خۆیان بە دزینی سەرمایەی نەتەوەیی ئێران دەولەمەند بوون.
لە ئوكتۆبری رابردوودا من لە بەردەم خەڵكی ئەمریكا و جیهان دا ستراتیژی خۆم بۆ بەرنگاربوونەوەی چالاكی تێكدەرانە و بابەتەكانی دیكە روون كردەوە. ئێمە لەگەڵ شەری نیابەتی رژیم لە سوریە و یەمەن بەرەوروو دەبینەوە. ئێمە گواستنەوەی پوڵ لەلایەن ئەو رژیمە بۆ تیرۆریستان سنووردار دەكەین. ئێمە نزیك بە 100 كەس و ناوەند كە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەكی بالستیك و باقی چالاكیە ناقانوونیەكانی رژیمی ئێران هەیە، گەمارۆ لەسەر خستوون. ئەورۆ من 14 خاڵی دیكەم بە گەمارۆكان زیاد كرد.
ئێمە هەروەها پشتیوانی لە هاووڵاتیانی دلێری ئێران پشتیوانی دەكەین كە خوازیاری گۆرانی رژیمێكی گەندەڵ كە پوولی خەڵكی ئێران بۆ خۆ تەیار كردن بە چەكوچۆڵ لە ناوخۆ و تیرۆریزم لە دەرەوە خەرج دەكات.
خاڵی گرینگ ئەوەیە كە ئێمە داوا لە وەڵاتانی دیكە دەكەین هاوشێوەی ئێمە پشتیوانی لە خەڵكی ئێران بكەن كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رژیمە دەرد و رەنج دەكێشن. رژیمێك كە ئازادیەكان بنەرەتیەكان سەركوت دەكات و شارۆمەندانی ئێران لە هەلی دروست كردنی ژیانی باشتر بۆ خانەوادەكانیان بێ بەش دەكات، هەلێك كە مافێكە خوا بە مرۆڤەكانی داوە. هەموو ئەو هەڵوێستانە پێچەوانەی سیاسەتی دەوڵەتی پێشووی ئەمریكایە. كاتێك خەڵكی ئێران ساڵی 2009 چوونە شەقامەكان، ئوباما هیچ هەنگاوێكی نەنا. لە كاتێكدا رژیمی ئێران مووشەكی مەترسیداری دروست دەكرد و تاقی دەكردەوە و تیرۆریزمی هەناردە دەكرد، ئوباما چاوەكانی بەست. ئەو لە راستای گەیشتن بە رێكەوتنی ناوكەیی كە بەشێوەیەكی مەترسیدار لاوازە، هەوڵی دا دڵی رژیمی ئێران وەدەست بێنێ.
من هەڵوێستی خۆم لەبارەی رێكەوتنی ناوكەیی بە روونی باس كردووە. ئەو رێكەوتنە لەبەرامبەر هەندێ خاڵی بچوك، شتی زۆر باشی پێشكەش بە رژیمی ئێران كرد. ئەو سەرمایەی رژیمی ئێران بەهۆی رێكەوتنەوە دەستی كەوت، یانی وەدەست هێنانی 100 ملیارد دولار، بەتایبەت 1 ملیار و هەشتسەد ملوێن دوڵار پووڵ، بۆ باشتر كردنی ژیانی خەڵك بە كار نەهێندرا. بەپێچەوانەوە ئەو پووڵە خرایە خزمەت سەندووقێك كە بۆ چەك و چۆڵ، تیرۆریزم و سەركوتی و پر كردنی گیرفانی سەرانی گەندەڵی ئەو رژیمە بە كارهێندرا. خەڵكی ئێران ئەوە دەزانن. هەر ئەوە یەكێك لە هۆكانە كە زۆرێكیان هاتوونە خیابانەكان بۆ ئەوەی رق و توورەیی خۆیان نیشان بدەن. لەگەڵ حەزم بۆ دەرچوون لە رێكەوتنی ناوكەیی، بەڵام جارێ ئەمریكا لە رێكەوتنەكە ناكێشمەوە. ئێمە بەجێی ئەو دوو بژاردە، بۆ پێشەوە چوون هەڵبژرادووە:
یان كەموكوریە مەترسیدارەكانی رێكەوتنەكە چارەسەر بكەن یان ئەمریكا دەكشێتەوە. من بۆ هاوكاری لەگەڵ كونگرە لەسەر پێشنیارێكی دوو حیزبی لەپێوەند بە رژیمی ئێران رووم هێناوە. بەڵام هەر بریارێك واژۆ بكەم دەبێ چوار لایەن لە خۆ بگرێ.
یەكەم دەبێ رژیمی ئێران رێگە بدات پشكنینی بەپەلە لە تێكرای ئەو دامەزراوانەی كە لەلایەن پشكێنەرانی نێونەتەوەییەوە داوا كراوە بكرێ.
دووهەم:دەبێ دڵنیایی بدات كە رژیمی ئێران هیچ كات لە دەست راگەیشتن بە چەكی ناوكەیی نزیك نەبیتەوە.
سێهەم: بەپێچەوانەی رێكەوتنی ناوكەیی رێساكان نابێ رێكەوتنی كۆتاییان هەبێ. سیاسەتی من ئەوەیە رێگە بە تێكرای رێگەكانی رژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی بگرم، نە تەنیا بۆ 10 ساڵ بەڵكوو بۆ هەمیشە.
ئەگەر رژێمی ئێران پێبەندی هەر كام لەو رێسایانە نەبوو گەمارۆكانی ئەمریكا یەكسەر بكەونەوە كار.
چوارەم: بریارە دەبێ بەروونی لە یاسای ئەمریكا و بۆ یەكەم جار رایگەیەنێ‌ كە بەرنامەی مووشەكی دوورهاوێژ و ئەتۆمی لێك جیا نین و پەرەپێدان و تاقی كردنەوەی مووشەكی رژیم دەبێ كەوێتە ژێر گەمارۆی توند.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی ترامپدا هاتووە: من هەروەها داوا لە هاوپەیمانەكانمان دەكەم بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بۆ بەرەوروو بوونەوەی چالاكیە شەرئەنگێزیەكانی رژیم هەڵگرن. لەو هەنگاوانە ئەوەیە كە هاوپەیمانەكانی ئێمە دەبێ دابین كردنی سەرچاوەی ماڵی سپای پاسداران بۆ تاقمە چەكدارەكانی و هەر كەسێك كە بە پشتیوانی رژیمی ئێران كۆمەكی تیرۆریزم دەكات، راگرن. ئەوان هەروەها دەبێ بۆ سنووردار كردنی پەرەپێدانی مووشەكی رژیمی ئێران و راگرتنی بەرهەمكهێنانی مووشەكەكانی بەتایبەت لە یەمەن بێنە ریزی ئێمەوە. ئەوان هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی سایبری رژیمی ئێران هاوكار بن. ئەوان دەبێ كۆمەكی ئێمە بكەن هەتا بەر بە دەستدرێژی رژیمی ئێران بۆ سەر كەشیرانی نێونەتەوەیی بگرین. ئەوان دەبێ رژیمی ئێران پێمل بكەن كە پێشێلكردنی مافی شارۆمەندانی ئێران راگرێ. ئەوان نابێ لەگەڵ ئەو گرۆپانەی كە سەرمایەی دیكتاتۆری ئێران زیاد دەكەن یان سپای پاسداران و دارودەستە تیرۆریستەكەی لەباری داراییەوە دابین دەكات تەجارەت بكەن.
من ئەورۆ سەپاندنی هەندێ لە گەمارۆ ئەتۆمیەكان رادەگرم. بەڵام هەنگاوە تەنیا لە راستای هاندانی هاوپەیمانە ئوروپاییەكانە بۆ چاككردنی لایەنە لاوازەكانی رێكەوتنە ناوكەییەكە لەگەڵ رژیمی ئێران. ئەوەش ئاخرین هەلە.
لە بوونی ئەو رێكەوتنە بەو شێوە، ئەمریكا جارێكی دیكە لە راستای مانەوە لەو رێكەوتنە، گەمارۆكان راناگرێ. هەر چەند هەر كات وەها رێكەوتنێك ناكرێ، هەر زوو لە رێكەوتنی ناوكەیی دەكشێمەوە.
هیچ كەس نابێ گومانی لە قسەكانی من هەبێ. من گوتم ئەو رێكەوتنە تەئید ناكەم و ئەو كارەم كردووە. پێبەندی ئەو بەڵێنەی خۆم دەبم. بەو شێوەیە داوا لە وەڵاتانی سەرەكی ئوروپایی دەكەم بۆ چارەسەر كردنی كەموكوریەكانی رێكەوتنی ناوكەیی، بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیەكانی رژیمی ئێران و پشتیوانی لە خەڵكی ئێران پەیوەست بن بە ئەمریكا. كەسانێك بە هەر هۆیەك بریار بدەن هاوكاریمان نەكەن و دەكەونە لایەنی خۆ سەپێنیە ناوكەییەكانی رژیمی ئێران و دژایەتی خەڵكی ئێران و وەڵاتانی ئاشتیخواز.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی هه‌واڵه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری هه‌واڵه‌کان:
هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (٢٥ى سه‌رماوه‌ز)


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان