KHABAT media - خاڵی بەهێزی بەردەوام بوونی خۆ پیشاندان دروشمی گۆڕانە!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 50 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10518647
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

خاڵی بەهێزی بەردەوام بوونی خۆ پیشاندان دروشمی گۆڕانە!

مێژووی ناردن : Thursday, January 04 @ 16:11:42 UTC

زێنەب حسێنی 

ناڕەزایەتی و ئاخێزی گەلانی  ئێران بەرهەم وخواستی گەلێکی چەوساوەیە، کە هەموو چین و توێژێکی ئەو کۆمەڵگایەی گرتۆتەوە وبەشدارن.
لەوەڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو،سەرچاوەی گۆڕان هێزی ڕووخێنەرە ودەبێت بەخوێن وقوربانێیکی زۆر گۆڕانێک لەسیستەم پێک بێنیت.ئەم حاڵەتە تەواو بەپێچەوانەی وەڵاتانی دیموکراتیک وئازادە. لەوەڵاتانی ئازاد دەنگی خەڵک سەرچاوەی گۆڕانکاریە،لەلای ئێمەش کوشتن وبڕین وهێزی توندووتیژ.



هەربەم پێیە دەبێ ئازادی وپێکهێنانی ئەم سیستمە ئازادە،ببێتە خواستی بنەڕەتی و بەڵێ بۆ دنیاییکی مودێڕن کە خواست ودەنگی گەل سەرچاوەی دەسەڵات بێت،خاڵی بەهێزی کۆکەرەوەی چینەجیاوازەکان بێت.
خواستەکانی ئەو خۆپیشان دانانە بە پێی داوای چین و توێژەکان جیاوازەو هەر بەشەو ئامانجێکی هەیە ،بەڵام ڕوخانی ڕژیم خاڵی کۆکەرەوەیە وئەم دروشمەیە کە بۆتە شێعاری زاڵ، بە دیموکراتیزە دەزاندرێ.
ژنان و لاوان و بەگشتی هەریەکەو داواێیکیان هەیە و نابەرابەری ودیکتاتۆری ژانی بە جەرگیان گەیاندووە و ڕژاندونیە سەر جادە.
ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران ساڵانە دووبارە دەبنەوە و هەرجارەو بە هۆکارێک سەرهەڵدەدەن. ناڕەزایەتیەکان ئەگەرچی کپ کراوونەتەوە،بەڵام ڕێگە خۆشگەربوون و ئەم تەزاهوراتانەی ئێستە درێژەی ئەو ناڕەزایەتیانەی پێشوون.من لەسەر ئەوباوەڕەم ئەم تەزاهوراتە ئەگەر بەهێزی کوشتن داش بمرکێتەوە،لە داهاتوودا سەرهەڵدەداتەوە وبەئەزموون لەم جارە،ئیتر بەردەوامی تاڕووخان دەکرێتە ئەمری واقع.
ئەو ناڕەزایەتانەی پێشوو زۆربەیان بەهۆی داوایێکی دیاری کراو  ڕویان داوە و هەر ئەو هۆکارەش بۆتە هۆی سەرکوتی خێرای ئەو خۆپیشان دانانەو پۆلێک لە خەڵک لە زیندانەکان ئاخنراون ،بەڵام نەیانزانی زیندان دەبێتە فێرگە بۆ بەرەووڕوو بوونەوەیان.
 خۆپیشاندانەکانی ئێستا کەزۆربەی شارەکانی گرتۆتەوەو بەردەوام ڕوو لە زیاد بوونە وجیاوازە.
خواستی خۆپیشاندەران بەپێی ئەو چین و توێژەی بەشدارە ،جیاوازەو هەر توێژە داوایەکی ڕەوای خۆی هەیە کە دەیەوێ گیانی خۆی بۆ بکاتە قوربانی، بەڵام هەموو داواکانی ئەو گەلە وەزاڵەهاتوە، لەیەک ئامانجدا خۆی دەبینێتەوە،ئەویش ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندیەو پێیان وایە لەئاکامی ڕووخانی ئەو ڕژیمە، هەموو خواستە نەتەوەیی وچینایەتی وسنفیەکان دەستەبەر دەبن.
ڕژیمی ئێران دەیهەوێ و لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەهۆی خواستە جیاوازەکان ڕێڕەوی خۆپیشاندەران  بەلاڕێدا بەرێ و بە تاشینی ودروستکردنی دژمنی نادیار،هاوکات تۆمەتی دەستێوەردانی دەرەکی و زۆر بیانوی تر  بۆ کاڵ کردنەوەی داوا ڕەواکان، سەرکوت دەکاتە چارەسەر. 
ئەو ڕێکارانەی کە دەبێت خۆپیشاندەران بیگرنە بەرو و ئاواتی ڕەشی ئەو دەسەڵاتە بخەنە ژێر پێی ،درێژەدان بە تەزاهورات و ڕێپێوانە و یەکڕیزی و بەردەوام بونە تاکو بە دنیای بسەلمێنن لەسەر  داوا ڕەواکانیان سوورن.نابەرابەری  ئەوانی  هێناوەتە سەر جادەو هیچ شتێک ناتوانێ پێچەوانەی ئەوە بە دنیا نیشان بدات. 
ڕژیم بە چەک وچۆڵیشەوە دەترسێ،خەڵکیش بەدەستی خاڵی هێرش دەبەن.
ئەمەیە جیاوازی نێوان هێزی جەماوەر و ڕژیمی ئاخوندی.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان