ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 41 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی: پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێڕانی ماشینە بارهەڵگرەكان دەكەین

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10268107
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

راپەڕینی خەڵکی ئێران، هۆکار و ئاکام

مێژووی ناردن : Tuesday, January 02 @ 17:39:11 UTC

فرمێسك ئەردەڵان
لە دوای نزیك بە چوار دەیە سەركوت و گەندەڵی و دزی و بڕیارەکانی رۆحانی کە پێچەوانەی بەڵێنەكانی بوو، خەڵک تاقەتیان نەماوە و هەموو ئەو زوڵمو ستەمەی لە دوای هاتنە سەركاری دەسەڵاتی ئاخوندان تا ئێستا لێیان کراوە، بۆتە هۆی سەرهەڵدانی بێزاری و توورەیی خەڵك، هاتوونەتە سەرشەقامەکان و هەموو چین و توێژەكانی ئێران بوێرانە داوای مافی خۆیان دەکەن.
سەرەتای ئەم راپەڕینە لە ٦ی بەفرانبار 1396 لە شاری  مەشهەد دەستی پێ کردوە و شارەکانی دیکە بە ئەرکی خۆیان زانیوە کە بێنە سەرشەقام و دژ بە دیكتاتۆریەت و گەندەڵی نارەزایەتی دەرببرن.


 جیاوازی ئەم راپەرین و نارەزایەتیانە ئەوەیە كە: یەکەم لە دروشمەکاندا راستەوخۆ ئاخوند خامنەیی رێبەری رژیمی ئێران دەكەنە ئامانج، دوهەم ئەوەی کە ئەم نارەزایەتیانە بەشێوەیەكی یەكگرتوو لەلایەن تێكڕای چین و تووێژەكانی كۆمەڵگەی ئێرانەوە دەستی پێكردووە، ئەویش لە كاتێكدا زۆربەی هەرە زۆری كۆمەڵگەی ئێران بەدەست برسیەتی و هەژاری كە ئاكامی سیاسەتی رژیمە دەستی پێ كرد.
لەسەرەتای ئەم راپەرینەدا رژیم پێی وابوو وەکو نارەزایەتیەكانی پێشوو دەتوانێ‌ سەركوتی خەڵك بكات، بەڵام لەدوای  ئەوەی لانی کەم لە ۲۱پارێزگای ئێران جەماوەر راپەریون و وێنە و هێماكانی سەرانی دەسەڵاتیان هێنایە خوارەوە و ئاگریان تێبەردان و چاونەترسانە لەبەرامبەر هێزە سەركوتگەرەكاندا وێستانەوە، هەست بە مەترسی دەکات، جوێ لە كوشتن و گرتنی جەماوەر، هەموو رێگەیەكی دیكەی وەك راگرتنی تلگرام و ئێنستاگرام لە ناوخۆی ئێران بۆ راگرتنی ئەو نارەزایەتیانەی گرتووەتەبەر.
ئەوەی جێگەی باس و تێرامانە هەڵوێستی رۆژئاوا لە بەرانبەر ئەو راپەڕینانەیە كە بە پێچەوانەی نارەزایەتیەكانی پێشوو، ئەوجار هەر زوو  دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە توویتێكیدا گوتویەتی كە خەڵکی ئێران تەحەمولی ئەو بارودۆخەیان نەماوەو نایانهەوێ سەرمایەی ئەو وڵاتە بۆ گرووپە ترۆریستیەکان بە فیرو بروات. بە وتەی بەرپرسانی رۆژئاوا ئەم راپەڕینە لە ساڵی ٨٨بەهێزترە و ئەم جارە خەڵک رۆڵی گرینگیان هەبووە. شیرین عیبادی: نارەزایەتی ئەم ماوەیە سەرەتایێکە بۆ دەستپێکی قۆناغێكی نوێ.
شیمانەی ئەوە دەكرێ لە داهاتوویەكی نزیكدا راپەرینە جەماوەریەكەی ئەو جارە هەموو شار و ناوچەیەكی ئێران بگرێتەوەو نیزامی دیكتاتۆری ئاخوندی بچێتە ریزی دەسەڵاتە دیكتاتۆرە لە كار لادراوەكان و خەڵكی ئێران بە ئازادی و مافە بنچینەییەكانی خۆیان بگەن و كۆتایی بە ستەم و بێ عەداڵەتی لەو وەلاتە بێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان